پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و نۆیەم
پەسنیی سەد و بیست و نۆیەم
پەسنیی کەژاوەکانە
1 “چەند زۆر لە گەنجییەتیم تەنگەوەریان کردم”. با ئیسڕائیل بڵێت:
2 “چەند زۆر لە گەنجییەتیم تەنگەوەریان کردم، بەڵام پێم نەوێران.
3 جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد. هێڵەکانیان درێژکردەوە”.
4 پەروەردگار دڵڕاستە. پەتی بەدکارانی پچڕاند.
5 ڕیسوا بن، بەرەو دواوە بن هەموو ڕقلێبووانی سیهیۆن.
6 چەشنی گیای سەربان بن، کە وشک دەبێت پێش ئەوەی هەڵبکەندرێت،
7 ئەوەی نە دەستی دروێنەکار پڕ دەکات، نە باوەشی گیشەکار.
8 نە ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان دەڵێن: “داڕشتی پەروەردگارتان لێبێت. بەناوی پەروەردگار داڕشتمان کردن”.
S'ha seleccionat:
پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و نۆیەم: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨