على التوازي
3
حه‌زره‌تی یه‌حیا
1هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا، یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش#3‏:1 یه‌حیا به‌م نازناوه‌ ناسراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕووباری ئوردون ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشا كه‌ تۆبه‌یان ده‌كرد. له‌ ده‌شتی یه‌هودیا ده‌ركه‌وت و په‌یامی خودای ڕاده‌گه‌یاند، 2ده‌یگوت: «تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمان نزیك بووه‌ته‌وه‌.» 3ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیشایاوه‌ ده‌رباره‌ی گوتراوه‌:
[كه‌سێك له‌ چۆڵه‌وانی هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت:
«ڕێگا بۆ هاتنی یه‌زدان ئاماده‌ بكه‌ن،
ڕێچكه‌كانی بۆ ڕێكبخه‌ن.»]#3‏:3 ئیشایا 40‏:3‏‏
4جلوبه‌رگی یه‌حیا له‌ مووی وشتر بوو، پشتێنێكی چه‌رمیشی له‌ كه‌مه‌ری ده‌به‌ست، خواردنیشی كولله‌ و هه‌نگوینی كێوی بوو. 5ئیتر خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم و ته‌واوی یه‌هودیا و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووباری ئوردون هاتنه‌ لای، 6له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له‌ ڕووباری ئوردون له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشران و دانیان به‌ گوناهه‌كانیاندا ده‌نا.
7كه‌ بینی زۆر له‌ فه‌ریسی#3‏:7 یان په‌ره‌شین، مه‌زه‌بێكی جوله‌كه‌ بوون، له‌ به‌جێگه‌یاندنی ته‌ورات توندڕه‌و بوون. و سه‌دوقی#3‏:7 مه‌زه‌بێكی جوله‌كه‌ بوون كه‌ زۆربه‌یان كاهین بوون، باوه‌ڕیان به‌ فریشته‌ و هه‌ستانه‌وه‌ نه‌بوو. بۆ له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی#3‏:7 یۆنانی: باپتسمه‌، به‌ واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناه، وه‌ك (بسمیلكردن). دێن، پێی گوتن: «ئه‌ی بێچووه‌ ماران، كێ ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟ 8با به‌رهه‌مێكتان هه‌بێت له‌ تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه‌. 9پێتان وا نه‌بێت ده‌توانن به‌خۆتان بڵێن: ”ئیبراهیم باوكمانه‌.“ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ نه‌وه‌ بۆ ئیبراهیم دروستبكات. 10ئه‌وه‌تا ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌گی دار، هه‌ر دارێك به‌رهه‌می باش نه‌دات، ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێده‌درێته‌ ناو ئاگره‌وه‌.
11«من بۆ تۆبه‌كردن له‌ ئاوتان هه‌ڵده‌كێشم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌دوای من دێت، له‌ من به‌تواناتره‌، شایانی ئه‌وه‌ نیم پێڵاوه‌كانی بۆ هه‌ڵبگرم. ئه‌و له‌ ڕۆحی پیرۆز و له‌ ئاگرتان هه‌ڵده‌كێشێت#3‏:11 به‌ واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناه به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز.. 12شه‌نی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی جۆخینه‌كه‌ی#3‏:12 جۆخین یان سه‌رخه‌رمان ئه‌و زه‌وییه‌ ته‌رخانكراوه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌رزێر و جوتیاره‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌ بۆ كوتانی دانه‌وێڵه‌ له‌سه‌ری له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی له‌ كێڵگه‌.، گه‌نمه‌كه‌ له‌ ئه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌ و قه‌سه‌ڵه‌كه‌ش#3‏:12 قه‌سه‌ڵ لاسكه‌ وشكه‌كه‌یه‌ كه‌ دوای دروێنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، كاتێك قه‌سه‌ڵه‌كه‌ ده‌كوترێت ده‌بێت به‌ كا. به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێت.»
له‌ئاوهه‌ڵكێشانی عیسا
13ئینجا عیسا له‌ جه‌لیله‌وه‌ هاته‌ ئوردون، تاكو له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ ئاو هه‌ڵبكێشرێت. 14به‌ڵام یه‌حیا ده‌یویست ڕایگرێت و ده‌یگوت: «من پێویستیم به‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ له‌ ئاو هه‌ڵبكێشرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟»
15عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ئێستا ڕێگا بده‌، چونكه‌ ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌ هه‌تا هه‌موو ڕاستودروستییه‌ك#3‏:15 مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو شتێك به‌گوێره‌ی خواستی خودا په‌یڕه‌و بكرێت. ته‌واو بكه‌ین.» ئینجا ڕێی دا.
16كاتێك عیسا له‌ ئاو هه‌ڵكێشرا، ده‌ستبه‌جێ له‌ ئاوه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌. ئه‌وه‌ بوو ئاسمانی بۆ كرایه‌وه‌ و بینی ڕۆحی خودا وه‌ك كۆترێك نیشته‌وه‌ و هاته‌ سه‌ری. 17ده‌نگێكیش له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رمووی: «ئه‌مه‌ كوڕی خۆشه‌ویستمه‌، ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم.»