على التوازي
2
مۆغەكان سەردانی مەسیح دەكەن
1لەدوای لەدایكبوونی عیسا لە بێت‌لەحمی یەهودیا#2‏:1 لە پەیمانی كۆن ناوی یەهودا بووە.، لە سەردەمی شا هێرۆدس#2‏:1 شا هێرۆدس: هێرۆدسی گەورە لە 37‏–4 پ. ز. پاشای یەهودیا بوو.، هەندێك مۆغ#2‏:1 بە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت مەغۆس. مۆغان پیاوانی ئایینی زەردەشتی بوون كە ئەستێرەناسیش بوون. لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، 2پرسییان: «كوا ئەوەی لەدایك بووە كە پاشای جولەكەیە؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببەین.»
3كاتێك شا هێرۆدس ئەمەی بیست، پەشۆكا و هەموو خەڵكی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆكان. 4هەموو كاهینانی#2‏:4 كاهین: پیاوێكی ئایینی جولەكەیە كە هەڵدەستێ بە ئەركی قوربانی كردن لەناو پەرستگا و فێركردنی خەڵك. باڵا و مامۆستایانی تەوراتی#2‏:4 مالم. گەلی كۆكردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەكوێ لە دایك دەبێت؟» 5وەڵامیان دایەوە: «لە بێت‌لەحم لە یەهودیا، چونكە لە ڕێی پێغەمبەرەكەوە#2‏:5 مەبەست لە پێغەمبەر میخایە. ئاوای نووسیوە:
6«[بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاكی یەهودا،
كەمتر نیت لە فەرمانڕەواكانی یەهودا،
چونكە لە تۆوە فەرمانڕەوایەك دەردەكەوێت،
شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەكات.]#2‏:6 میخا 5‏:2‏‏»
7هێرۆدسیش بە نهێنی مۆغەكانی بانگكرد و لەبارەی كاتی دەركەوتنی ئەستێرەكە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كردن. 8ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەكەدا بگەڕێن. كاتێك دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاكو منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببەم.»
9لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئەستێرەكەی لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان كەوت هەتا لەسەر ئەو شوێنەی منداڵەكەی لێبوو ڕاوەستا. 10بە بینینی ئەستێرەكە زۆر شادمان بوون، 11چوونە ماڵەكە، منداڵەكەیان لەگەڵ مریەمی دایكی بینی، دانەوین و كڕنۆشیان بۆ برد و گەنجینەكانیان كردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان#2‏:11 موڕ: بەكاردەهێنرا لە ئامادەكردنی تەرم بۆ ناشتن، بڕوانە یۆحەنا 19‏:39‏‏. بە دیاری پێشكەش كرد. 12ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەكانی ئاگادار كردەوە كە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەكی دیكەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.
هەڵاتن بەرەو میسر
13كە ڕۆیشتن، فریشتەیەكی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە منداڵەكە و دایكی ببە و ڕاكە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونكە هێرۆدس خەریكە بە شوێن منداڵەكەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیكوژێت.» 14ئەویش هەستا و لە شەودا منداڵەكە و دایكی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت. 15هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، هەتا ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەكەوە#2‏:15 مەبەست لە پێغەمبەر هۆشەعە. فەرموویەتی بێتە دی، كە دەفەرموێ: [لە میسرەوە بانگی كوڕەكەی خۆمم كرد.]#2‏:15 هۆشەع 11‏:1‏‏.
16كاتێك هێرۆدس زانی مۆغەكان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو كاتەی لە مۆغەكانەوە لێی كۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو كوڕێكی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خوارتر لە بێت‌لەحم و دەوروبەری كوشت. 17ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی:
18[دەنگێك لە ڕامەوە بیسترا،
گریان و شیوەنێكی گەورە،
ڕاحێل#2‏:18 ڕاحێل یەكێكە لە ژنەكانی حەزرەتی یاقوب، دایكی یوسف و بنیامینە، لێرەدا هێمایە بۆ دایكە بنیامینییەكان. بۆ منداڵەكانی دەگریێت،
ڕازی نییە دڵنەوایی بكرێت،
چونكە نەماون.]#2‏:18 یەرمیا 31‏:15‏‏
گەڕانەوە بۆ شاری ناسیرە
19كاتێك هێرۆدس مرد، فریشتەیەكی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و 20گوتی: «هەستە، منداڵەكە و دایكی ببە و بڕۆ بۆ خاكی ئیسرائیل، چونكە ئەوانەی بۆ ژیانی منداڵەكە دەگەڕان مردن.»
21ئەویش هەستا، منداڵەكە و دایكی برد و گەڕایەوە خاكی ئیسرائیل. 22بەڵام كاتێك بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوكی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار كرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. 23جا هات و لە شارۆچكەیەك نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، هەتا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەران گوترابوو بێتە دی: [بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.]