Logo Aplikacije Biblija
Dugme za pretraživanje

مه‌تته‌ی بەندی شازدەیەم

بەندی شازدەیەم
1 پەڕیشی و زادوقییەکان هاتنە لای بۆئەوەی تاقیی بکەنەوە، داوایان لێکرد لە ئاسمانەوە نیشانەیەکیان نیشان بدات. 2 وەڵامی دایەوە، پێی فەرموون: “کە ئێوارە داهات، دەڵێن: ساماڵە، چونکە ئاسمان سوور هەڵگەڕاوە. 3 بەیانیش: ئەمڕۆ هەورە، چونکە ئاسمان سوور هەڵگەڕاوە و گرژە. ڕووبازینە! دەزانن ڕووی ئاسمان لێکبدەنەوە، بەڵام ناتوانن نیشانەکانی زەمانە لێکبدەنەوە! 4 نەوەیەکی بەدکار و بەدڕەوشت داوای نیشانە دەکات، نیشانەی نادرێتێ، بێجگەلە نیشانەی پێغەمبەر یۆنەن”. ئینجا بەجێیهێشتن و ڕۆیشت.
5 کە قوتابییەکان هاتتنە ئەمبەر، فەرامۆشیان کردبوو نان ببەن. 6 ئیشۆع پێی فەرموون: “وریابن، ئاگاداربن لە هەوێنی پەڕیشی و زادوقییەکان”. 7 لە ناخیاندا بیریان کردەوە، وتیان: “نانمان نەهێناوە”. 8 ئیشۆع زانی، پێی فەرموون: “کەم باوەڕینە، بۆچی لە ناختاندا بیردەکەنەوە کە نانتان نەهێناوە؟ 9 هێشتا تێنەگەیشتوون؟ فەرامۆشتان کرد پێنج نانەکەی پێنج هەزارەکە، چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ 10 یان حەوت نانەکەی چوار هەزراەکە، چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ 11 چۆن تێناگەن کە باسی نانم بۆ نەکردوون، لە هەوێنی پەڕیشی و زادوقییەکان ئاگاداربن؟” 12 ئەوکات تێگەیشتن کە ئەو لە هەوینی نان ئاگاداریان ناکاتەوە، بەڵکو لە ئامۆژگارییەکانی پەڕیشی و زادوقییەکان.
13 کە ئیشۆع هاتە ناوچەی قەیسەڕییەی پیلیپوس، لە قوتابییەکانی پرسی، فەرمووی: “خەڵک دەڵێن منی ڕۆڵەی مرۆڤ کێم؟” 14 وتیان: “هەندێک دەڵێن: یوخەننەنی عەمادکارە، هەندێک: ئیلییا، هەندێکیش: ئێرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران”؟ 15 پێی فەرموون: “ئەی خۆتان، دەڵێن من کێم؟” 16 شیمعون پەتڕۆس وەڵامی دایەوە، وتی: “ئێوە مەسیحەکەن، ڕۆڵەی خودای زیندوون!”. 17 ئیشۆع وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: “بەختەوەری بۆت، شیمعونی کوڕی یۆنا، چونکە گۆشت و خوێن ئەمەیان پێت ڕانەگەیاند، بەڵکو ئەو باوکەم کە لە ئاسماناندایە. 18 منیش پێت دەڵێم: تۆ پەتڕۆسیت، لەسەر ئەم تاوێرەش وارگەکەم بنیاد دەنێم، دەروازەکانی دۆزەخیش پێی ناوێرن. 19 کلیلەکانی شانشینی ئاسمانانیشت دەدەمێ، ئەوەی لەسەر زەوی گرێی بدەیت، لە ئاسماناندا گرێدراو دەبێت. هەموو ئەوەش لەسەر زەوی بیکەیتەوە، لە ئاسماناندا کراوە دەبێت”. 20 ئینجا بە قوتابییەکانی ڕاسپارد بە کەس نەڵێن کە ئەو مەسیحەکەیە.
21 لەو کاتەوە ئیشۆع دەستیکرد بە ڕوونکردنەوە بۆ قوتابییەکانی کە دەبێت بۆ یروشلایم بڕوات، بە دەستی پیران و کاهینانی باڵا و شەریعەتزانەکان زۆر ئازار بچێژێت و بکوژرێت و لە ڕۆژی سێیەمدا هەستێتەوە. 22 پەتڕۆس هێنایە لای خۆی و لێی ڕاخوڕی، وتی: “دوورلەئێوە پەروەردگار! ئەمەتان بەسەر نەیەت!” 23 ئاوڕی دایەوە، بە پەتڕۆسی فەرموو: “لەبەرچاوم لاچۆ، ئەهریمەن! تۆ کۆسپی لەبەردەمم، چونکە بیر لە هی خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو هی خەڵک”.
24 ئەوکات ئیشۆع بە قوتابییەکانی فەرموو: “ئەگەر یەکێک ویستی شوێنم کەوێت، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و شوێنم کەوێت. 25 چونکە ئەوەی بیەوێت خۆی ڕزگاربکات، دەیفەوتێنێت، بەڵام ئەوەی لەپێناوم خۆی بفەوتێنێت، دەیدۆزێتەوە. 26 چونکە چی بە کەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو دونیا بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان مرۆڤ بۆ کڕینەوەی خۆی چی دەدات؟ 27ڕ ۆڵەی مرۆڤ بە شکۆی باوکییەوە لەگەڵ فریشتەکانی دەگەڕێتەوە، ئەوکات پاداشتی هەر کەسێک بەگوێرەی کرداری دەداتەوە. 28ڕ ەواتان پێدەڵێم: هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون، مەرگ ناچێژن تاکو ڕۆڵەی مرۆڤ نەبینن بە شانشینیەکەیەوە دێتەوە”.

Istaknuto

Kopiraj

Uporedi

Podeli

None

Želiš li da tvoje istaknuto bude sačuvano na svim tvojim uređajima? Kreiraj nalog ili se prijavi