په‌سنییه‌كان 36
36
بۆ پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویدی به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار.
1 جاڕنامه‌یه‌ک له ناخی دڵمه‌وه ده‌رباره‌ی یاخیبوونی به‌دكار: ترسی خودا له‌به‌رچاوی نییه.
2 چونكه به به‌رچاوی خۆیه‌وه خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، تا گوناهی خۆی هه‌ستی پێ بكات و ڕقی لێ بێته‌وه.
3 قسه‌ی ده‌می تاوان و فێڵه. ده‌ستبه‌رداری وریای و چاكی بووه.
4 له‌نێو نوێنیش بیر له پیلانی خراپه ده‌كاته‌وه. خۆی ده‌خاته سه‌ر ڕێگایه‌ک كه باش نییه، هه‌ڵه ڕه‌ت ناكاته‌وه.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته هه‌وره‌كان.
6 دادپه‌روه‌ریت وه‌ک چیاكانی خودایه، حوكمه‌كانت وه‌ک ده‌ریای قووڵه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕزگارده‌كه‌یت.
7 خودایه میهره‌بانیه‌كه‌ت چه‌ند به‌نرخه! ئاده‌میزادان له سێبه‌ری باڵه‌كانتدا په‌نا ده‌گرن.
8 به چه‌وریی ماڵه‌كه‌ت تێر ده‌بن، له ڕووباری به‌خششت پێیان ده‌ده‌یت بنۆشن.
9 چونكه كانیی ژیان له‌لای تۆیه. به ڕووناكی تۆ ئێمه ڕووناكی ده‌بینین.
10 به‌رده‌وامی بده به میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تناسن، به دادپه‌روریه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی دڵڕاستن.
11 با نه‌كه‌ومه ژێر پێی پیاوی لووتبه‌رز، ده‌ستی به‌دكاران نه‌مله‌قێنێت.
12 له‌وێ به‌دكاران كه‌وتن. به‌زان و نه‌یانتوانی هه‌ستنه‌وه.
Obecnie wybrane:
په‌سنییه‌كان 36: PNTZS
Podkreślenie
Kopiuj
Porównaj
Udostępnij
Chcesz, aby twoje zakreślenia były zapisywane na wszystkich twoich urządzeniach? Zarejestruj się lub zaloguj
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧