په‌سنییه‌كان 26

26
په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار دادم بده‌، چونكه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌ و به‌بێ دوودڵی پشتم به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌.
2 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاقیم بكه‌وه‌، بمخه‌ نێو ئه‌زموون،. مێشک و دڵم بپشكنه‌.
3 چونكه‌ میهره‌بانیی تۆم له‌به‌ر چاوه‌. به‌ ڕه‌وای تۆ ڕه‌فتار ده‌كه‌م.
4 له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خراپ دانانیشم، تێكه‌ڵی فێڵبازان نابم.
5 ڕقم له‌ كۆمه‌ڵی به‌دكاران ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خراپه‌كار دانانیشم.
6 ده‌سته‌كانم به‌ بێگه‌ردی ده‌شۆم و به‌ ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار،
7 به‌ ده‌نگی به‌رز سوپاست ده‌كه‌م و باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌و ماڵه‌م خۆشده‌وێت كه‌ تۆ تیادایت، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ شكۆمه‌ندی تۆی تێدا نیشته‌جێیه‌.
9 گیانم له‌گه‌ڵ گوناهباران كۆمه‌كه‌وه‌، ژیانم له‌گه‌ڵ خوێن ڕێژان.
10 ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌ خراپه‌ پیس بووه‌ و ده‌ستی ڕاستیان پڕ له‌ به‌رتیله‌.
11 به‌ڵام من به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌. بمكڕه‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌.
12 پێم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ته‌خته‌. له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كاندا ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.

Podkreślenie

Kopiuj

Porównaj

Udostępnij

None

Chcesz, aby twoje zakreślenia były zapisywane na wszystkich twoich urządzeniach? Zarejestruj się lub zaloguj