لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو بەندی چوارەم

بەندی چوارەم
1 ئەم جەنگ و ناکۆکیە کە لەنێوانتاندایە، لەکوێوەیە؟ ئایا لێرەوە نییە: لە هەوەسەکانتانەوەیە کە لە ئەندامانتاندا دەجەنگێت؟ 2 هەوەس دەکەن و دەستتان ناکەوێت. دەکوژن و ئیرەیی دەکەن و ناتوانن وەربگرن. دژایەتی دەکەن و دەجەنگن و نیتانە، چونکە لە داوا ناکەن. 3 داوا دەکەن و وەرناگرن، چونکە داوای خراپە دەکەن، تاکو لە هەوەسەکانتان خەرجی بکەن.
4 داوێنپیسان، نازانن خۆشویستنی دونیا دوژمنایەتیی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە خۆشەویستی دونیا، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا. 5 یان وادەزانن سیپارەکە بە ناڕەوا دەفەرمووێت: ئەو گیانەی کە تیاماندا نیشتەجێ بوو تامەزرۆی ئیرەییە؟ 6 بەڵام بەخششی مەزنتر دەدات. بۆیە دەفەرمووێت: { خودا بەرەنگاریی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام خاکساران بەخششیان دەداتێ}. 7 جا ملکەچی خودا بن. بەرەنگاریی ئئبلیس بکەن، لێتان هەڵدێت. 8 لە خودا نزیکببنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی تاوانباران، دڵتان بێگەرد بکەنەوە دوو ڕاکان. 9 خەم بخۆن، شیوەن بکەن، بگریێن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ شیوەن، خۆشیتان بۆ پەژارە. 10 لەبەردەم پەروەردگار خاکسار بن، بەرزتان دەکاتەوە.
11 بەدگۆیی یەکتری مەکەن برایان. ئەوەی بەدگۆیی براکەی بکات و براکەی حوکم بدات، ئەوا بەدگۆیی شەریعەت دەکات و شەریعەت حوکم دەدات. ئەگەر شەریعەت حوکم بدەیت، ئەوا کار بە شەریعەت ناکەیت، بەڵکو حوکمی دەدەیت. 12 یەک شەریعەت دانەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و بفەوتێنێت. جا تۆ کێیت تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟
13 وەرن ئەی ئەوانەی دەڵێن: “ئەمڕۆ یان سبەینێ دەڕۆین بۆ ئەم شارە یان ئەو شارە، ساڵێک لەوێ بەسەردەبەین و بازرگانی دەکەین و قازانج دەکەین”. 14 ئێوە کە نازانن سبەینێ چی دەبێت! چونکە ژیانتان چییە؟ هەڵمێکە، ماوەیەک دیاردەکەوێت، دواتر نامێنێت. 15 لە جیاتی ئەوەی بڵێن: “ئەگەر پەروەردگار ویستی و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین”. 16 بەڵام ئێستا ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتان دەکەن. هەموو شانازییەکی ئاوا خراپە. 17 ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، ئەوا تاوانە بۆی.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یاقوو بەندی چوارەم: PNTZS

بەرچاوکردن

لەبەرگرتنەوە

بەراوردکردن

هاوبەشی بکە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە