لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو بەندی پێنجەم

بەندی پێنجەم
1 ئێستا وەرن دەوڵەمەندەکان، بگریێن و شیوەن بکەن بۆ ئەو بەدبەختییەی بەسەرتان دێت. 2 سامانتان پتروکا، پۆشاکتان مۆرانەی لێدا. 3 زێڕ و زیوتان ژەنگی دا، ژەنگەکەشیان گەواهیتان لەسەر دەدات، وەک ئاگر جەستەتان دەخوات! لە ڕۆژانی پایان گەنجینەتان کۆکردەوە. 4 ئەوەتا کرێی ئەو کرێکارانەی لە کێڵگەکانتان دروێنەیان کردووە و نەتانداوە، دژتان هاوار دەکات، هاواری سەپانانیش گەیشتە گوێی سەبەئووت. 5 لەسەر زەوی بە چێژ ژیاون، دڵی خۆتان وەک دابەستی بۆ ڕۆژی سەربڕین ڕاگرتووە. 6 بێتاوانەکەتان حوکم دا. کوشتتان. کە بەرەنگاریتان ناکات!
7 تاکو هاتنەوەی پەروەردگار ئارام بگرن برایان. بڕواننە جوتیار چۆن چاوەڕێی بەرهەمە گرانبەهاکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پایز و بەهار ئارام دەگرێت. 8 ئێوەش ئارام بگرن و دڵتان جێگیر بکەن، چونکە هاتنەوەی پەروەردگار نزیکبووەتەوە. 9 بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن برایان، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا جوکمدەر لەبەردەرگا ڕاوەستاوە. 10 برایانم، پەند وەربگرن لە بەرگەی تەنگەژە و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بەناوی پەروەردگارەوە دووان. 11 ئەوەتا ئێمە بەختەوەری دانبەخۆداگرتووەکان دەکەین. دانبەخۆداگرتنی ئەیوب و پاداشتی پەروەرگارتان بیستووە. چونکە پەروەردگار میهرەبانیی زۆرە و بە سۆزە.
12 بەڵام پێش هەموو شتێک برایانم، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان، نە بە زەوی، نە سوێندێکی دیکە. بەڵکو با بەڵێتان بەڵێ بێت، نەخێرتان نەخێر بێت، نەوەک بکەونە ژێر حوکمدان.
13 کەسێکتان تەنگەژەی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس شادمانە؟ با پەسنی بڵێت. 14 کاسێکتان نەخۆشە؟ با پیرانی وارگە بانگ بکات و نوێژی لەسەر بکەن، بەناوی پەروەردگاریش بە زەیت چەوری بکەن. 15 نوێژی باوەڕ نەخۆش ساغ دەکاتەوە، پەروەردگاریش هەڵیدەستێنێتەوە، ئەگەر تاوانێکیشی کردبێت دەبەخشرێت. 16 بۆ یەکتری هەڵەکانتان بدرکێنن، لەپێناوی یەکتری نوێژ بکەن، تاکو ساغ ببنەوە. نوێژی چاکخواز زۆر بەتوانایە لە کاریگەری. 17 ئیلییا مرۆڤێک لەژێر ئازار بوو وەک ئێمە، نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، سێ ساڵ و شەش مانگ لەسەر زەوی نەباری. 18 دووبارە نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دەرکرد.
19 برایان، ئەگەر یەکێکتان لە ڕەوا چەواشە کرا و یەکێک گەڕاندیەوە، 20 با بزانێت ئەوەی تاوانبارێک لە ڕێگای گومڕایی بگەڕێنێتەوە، کەسێک لە مەرگ ڕزگار دەکات، زۆر تاوانیش دادەپۆشێت.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یاقوو بەندی پێنجەم: PNTZS

بەرچاوکردن

لەبەرگرتنەوە

بەراوردکردن

هاوبەشی بکە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە