لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو بەندی سێیەم

بەندی سێیەم
1 برایانم، زۆرتان مەبنە ڕابی، بزانن حوکمدانی مەزنتر دەدرێین! 2 چونکە هەموومان لە زۆر شت ساتمە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردن ساتمە ناکات، ئەوە پیاوێکی تەواوە، جڵەوی هەموو جەستە لغاو بکات. 3 لغاو دەکەینە دەمی ئەسپ تاکو گوێڕایەڵمان بێت، هەموو جەستەی ئاڕاستە بکەین. 4 بڕواننە کەشتی، هەرچەندە ئەوا مەزنە و ڕەشەبا دەیهاژوات، کەچی بە سەوڵێکی زۆر بچووک بۆ هەر لایەک کەشتیوان بیەوێت دەیسووڕێنێت. 5 زمانیش ئاوا، ئەندامێکی بچووکە، شانازی بە گەورە دەکات. ئاگرێکی کەم چ دارستانێک دەسوتێنێت! 6 زمان ئاگرە! دونیایەکە لە خراپە لەنێو ئەندامانمان. هەموو جەستە گڵاو دەکات، ئاگر لە بازنەی گەردوون بەردەدات، خۆی بە دۆزەخ دادەگیرسێت. 7 چونکە هەموو جۆرێکی دڕندە و باڵندە و خشۆک و دەریاییەکان دەستەمۆ دەکرێن، دەستەمۆش دابی ئادەمیزاد بووە. 8 بەڵام کەس لە خەڵک ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. بەدییەکە ناگیرێت، لێوانلێوە لە ژەهری کوشندە. 9 پێی داڕشتی خودای باوک دەکەین، پێیشی نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە چەشنی خودا دروستکراون. 10 داڕشت و نەفرەت لە هەمان زار دەردەچێت! برایانم، ئەمە نابێ وابێت! 11 لە یەک کانیدا سازگار و تاڵ هەڵدەقوڵێت؟ 12 برایانم، دارهەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ ئاواش کانییەک ئاوی سوێر و سازگار نادات!
13 کێ لەنێوتاندا دانا و زانایە؟ با بە ڕەفتاری باش کردارەکانی نیشان بدات کە لە دڵنەرمی داناییەوەیە. 14 بەڵام ئەگەر ئیرەیی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن و درۆ بە ڕەوا مەکەن. 15 ئەم داناییە لە سەرەوە دانەبەزیوە، بەڵکو زەمینیە، دەروونیە، ئەهریمەنییە. 16 چونکە ئیرەیی و خۆپەرستی لەکوێ بێت، شپرزە و هەموو خراپەکارییەک لەوێیە. 17 بەڵام ئەو داناییەی لە سەرەوەیە، یەکەمجار بێگەردە، ئینجا ئاشتیخوازە، نەرمە، گوێڕایەڵە، لێوانلێو لە میهرەبانی و بەروبوومی چاکە، بێگومانە و ڕووباز نییە. 18 ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی دەچێنن و بەرهەمەکەی چاکخوازییە.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یاقوو بەندی سێیەم: PNTZS

بەرچاوکردن

لەبەرگرتنەوە

بەراوردکردن

هاوبەشی بکە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە