1
مه‌رقوس 13:13
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو پایان دانبه‌خۆ بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.
Compara
Explorar مه‌رقوس 13:13
2
مه‌رقوس 33:13
ئاگاداربن! بێداربن و نوێژبكه‌ن چونكه نازانن كه‌ی ئه‌و كاته دادێت.
Explorar مه‌رقوس 13:33
3
مه‌رقوس 11:13
كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستتان بكه‌ن، پێش وه‌خت گرنگی به‌وه‌ی نه‌ده‌ن چی بڵێن، گوێی مه‌ده‌نێ، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا چیتان ده‌درێتێ به‌وه بدوێن، چونكه ئێوه نین ده‌دووێن، به‌ڵكو ڕووحی پارسایه.
Explorar مه‌رقوس 13:11
4
مه‌رقوس 31:13
ئاسمان و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچن.
Explorar مه‌رقوس 13:31
5
مه‌رقوس 32:13
سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژ و كاته كه‌س نایزانێت، نه فریشته‌كان كه له ئاسماندان و نه ڕۆڵه، باوک نه‌بێت.
Explorar مه‌رقوس 13:32
6
مه‌رقوس 7:13
كاتێ جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. چونكه ده‌بێت ئه‌مه ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا پایان نییه.
Explorar مه‌رقوس 13:7
7
مه‌رقوس 35:13-37
بۆیه بێداربن، چونكه نازانن كه‌ی خاوه‌ن ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێواره، یان نیوه‌ی شه‌و، یان له‌گه‌ڵ قوولاندنی كه‌ڵه‌شێر، یان به‌یانی. نه‌وه‌ک له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه و بتانبینێت خه‌وتوون. جا ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی ده‌ڵێم، به هه‌مووانی ده‌ڵێم: بێداربن!”
Explorar مه‌رقوس 13:35-37
8
مه‌رقوس 8:13
چونكه نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی، له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسیێتی و شڵه‌ژاندن، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ژانه‌كانه.
Explorar مه‌رقوس 13:8
9
مه‌رقوس 10:13
هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئینجیل به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت.
Explorar مه‌رقوس 13:10
10
مه‌رقوس 6:13
زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه ده‌كه‌ن.
Explorar مه‌رقوس 13:6
11
مه‌رقوس 9:13
ئاگاداری خۆتان بن، چونكه ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشا‌كان له پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان.
Explorar مه‌رقوس 13:9
12
مه‌رقوس 22:13
چونكه چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.
Explorar مه‌رقوس 13:22
13
مه‌رقوس 24:13-25
به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه، خۆر تاریک ده‌بێت و مانگیش ڕووناكی خۆی نادات، ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون، هێزه‌كانی ئاسمانان ده‌هه‌ژێن.
Explorar مه‌رقوس 13:24-25