1
پەیدابوون 5:37
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
یوسف خەونێکی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە، ئیتر زیاتر ڕقیان لێی بووەوە.
సరిపోల్చండి
پەیدابوون 37:5 ని అన్వేషించండి
2
پەیدابوون 3:37
ئیسرائیلیش یوسفی لە هەموو کوڕەکانی دیکەی خۆشتر دەویست، چونکە ئەو منداڵەی لە پیریدا ببوو، کەوایەکی درێژی ڕەنگاوڕەنگیشی بۆ دروستکرد.
پەیدابوون 37:3 ని అన్వేషించండి
3
پەیدابوون 4:37
کە براکانی بینییان باوکیان ئەوی لە هەموویان خۆشتر دەوێت، ڕقیان لێی دەبووەوە و سڵاویان لێی نەدەکرد.
پەیدابوون 37:4 ని అన్వేషించండి
4
پەیدابوون 9:37
ئینجا خەونێکی دیکەی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە و گوتی: «گوێ بگرن، خەونێکی دیکەم بینیوە، بینیم خۆر و مانگ و یازدە ئەستێرە کڕنۆشیان بۆم بردووە.»
پەیدابوون 37:9 ని అన్వేషించండి
5
پەیدابوون 11:37
براکانیشی بەغیلییان پێ برد، بەڵام باوکی ئەم شتەی لە دڵی خۆیدا هێشتەوە.
پەیدابوون 37:11 ని అన్వేషించండి
6
پەیدابوون 6:37-7
پێی گوتن: «گوێ لەم خەونە بگرن کە بینیومە: لە خەونەکەم لەناو کێڵگە خەریکی مەڵۆ کۆکردنەوە بووین، لەناکاو مەڵۆیەکەی من ڕاست بووەوە و وەستا، مەڵۆیەکانی ئێوەش دەوریان دا و کڕنۆشیان بۆ برد.»
پەیدابوون 37:6-7 ని అన్వేషించండి
7
پەیدابوون 20:37
دەی با ئێستا بیکوژین و فڕێیبدەینە یەکێک لەم ئەمباراوانە و دەڵێین گیاندارێکی دڕندە خواردی. ئینجا با ببینین خەونەکانی چییان لێدێت.»
پەیدابوون 37:20 ని అన్వేషించండి
8
پەیدابوون 28:37
کاتێک بازرگانە میدیانییەکان گەیشتن، براکانی یوسفیان لە ئەمباراوەکە هێنایە دەرەوە و بە بیست شاقل زیو بە ئیسماعیلییەکانیان فرۆشت. ئەوانیش یوسفیان بۆ میسر برد.
پەیدابوون 37:28 ని అన్వేషించండి
9
پەیدابوون 19:37
ئیتر بە یەکتریان گوت: «وا خاوەنی خەونەکان دێت!
پەیدابوون 37:19 ని అన్వేషించండి
10
پەیدابوون 18:37
بەڵام لە دوورەوە بینییان و پێش ئەوەی لێیان نزیک بێتەوە، پیلانیان بۆی دانا بۆ ئەوەی بیکوژن.
پەیدابوون 37:18 ని అన్వేషించండి
11
پەیدابوون 22:37
ئینجا ڕەئوبێن پێی گوتن: «خوێن مەڕێژن. فڕێیبدەنە ناو ئەم ئەمباراوە کە لە چۆڵەوانییە بەڵام دەستی لێ مەدەن.» ڕەئوبێن ئەمەی گوت بۆ ئەوەی لە دەستیان فریای بکەوێت و بیگەڕێنێتەوە لای باوکی.
پەیدابوون 37:22 ని అన్వేషించండి
హోమ్
బైబిల్
ప్రణాళికలు
వీడియోలు