1
وشه‌ی خودا
1له‌ سه‌ره‌تادا، وشه‌كه‌#یۆنانی: لۆگۆس، زۆر واتا ده‌به‌خشێت، به‌ تایبه‌تی دانایی خودا یان په‌یامی خودا. بڕوانه‌ 1: 14. بوو، وشه‌كه‌ له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ش خودا بوو. 2ئه‌و‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌لای خودا بوو. 3هه‌موو شتێك به‌و به‌دیهاتووه‌، بێ ئه‌و هیچ شتێك به‌دی نه‌هاتووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌دیهاتوون. 4ژیان له‌ ئه‌ودا بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكی مرۆڤ بوو، 5ڕووناكیه‌كه‌ش له‌ تاریكی‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌ تێی‌نه‌گه‌یشت#یۆنانی: كه‌ته‌له‌مبانۆ: دوو واتای هه‌یه‌، 1- تێگه‌یشتن. 2- زاڵبوون..
6مرۆڤێك هات كه‌ خودا ناردبووی، ناوی یه‌حیا بوو. 7ئه‌و بۆ شایه‌تی هات، تاكو شایه‌تی بۆ ڕووناكییه‌كه‌ بدات، تاكو هه‌موو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنن. 8ئه‌و ڕووناكییه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو هات تاكو شایه‌تی بۆ ڕووناكییه‌كه‌ بدات. 9ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێك ڕووناك ده‌كاته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.
10ئه‌و له‌ جیهان‌دا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی. 11بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی پێشوازییان لێی نه‌كرد. 12به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێی كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، مافی پێ‌دان ببنه‌ منداڵی خودا، 13ئه‌وانه‌ی نه‌ به‌ سروشت#یۆنانی: خوێن له‌دایك بوون، نه‌ به‌ ویستی جه‌سته‌، نه‌ به‌ ویستی پیاویش، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌ له‌دایك بوون.
14وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ ناومان‌دا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ك شكۆی تاقانه‌یه‌ك له‌ باوكه‌كه‌وه‌، پڕ له‌ نیعمه‌ت#یۆنانی: خاریس: به‌خششه‌كانی خودا به‌بێ شایسته‌بوون، به‌ تایبه‌تی لێخۆشبوونی گوناه‌ و ژیانی تاهه‌تایی. و ڕاستی.
15یه‌حیا شایه‌تی بۆ دا، هاواری كرد: (ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه‌ له‌پێش من بووه‌.) 16له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان له‌ پڕی ئه‌و نیعمه‌ت له‌سه‌ر نیعمه‌تمان وه‌رگرت. 17چونكه‌ ته‌ورات به‌هۆی موساوه‌ درا، به‌ڵام نیعمه‌ت و ڕاستی به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ هات. 18هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، به‌ڵام تاقانه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكه‌كه دایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.
شایه‌تیدانی یه‌حیا
19ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌كه‌ی یه‌حیایه‌، كاتێ جوله‌كه‌ی ئۆرشه‌لیم كاهین#بڕوانه‌ په‌راوێزی لۆقا 1: 5. و لێڤییان#تیره‌یه‌كی جوله‌كه‌ بوون، ئه‌ركی خزمه‌تكردنی په‌رستگایان له‌ ئه‌ستۆ بوو. نارده‌ لای پرسیاری لێ بكه‌ن: (تۆ كێیت؟) 20ئه‌و دانی پیانا و نكۆڵی نه‌كرد، به‌ڵكو وتی: (من مه‌سیحه‌كه‌#بڕوانه‌ په‌راوێزی 7: 26. نیم.)
21ئینجا لێیان پرسی: (ئه‌ی كێیت؟ ئه‌لیاسی؟) وتی: (نا، ئه‌و نیم.) (ئه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی#بڕوانه‌ په‌راوێزی 6: 16.؟) وتی: (نه‌خێر.)
22ئینجا پێیان وت: (باشه‌ تۆ كێیت؟ تاكو وه‌ڵامێك بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌یان ناردووه‌، ده‌رباره‌ی خۆت چی ده‌ڵێی؟)
23وتی:
(من {ده‌نگی بانگده‌رێكم كه‌ له‌ چۆڵه‌وانی هاوارده‌كات:
"ڕێگای خوداوه‌ند ته‌خت بكه‌ن"}#ئیشایا 40: 3،
وه‌ك ئیشایای پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی.)
24نێردراوانیش له‌ فه‌ریسییه‌كان بوون، 25پرسیاریان لێ‌كرد: (ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌ نیت و ئه‌لیاس نیت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش نیت، ئیتر بۆچی خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشیت؟)
26یه‌حیاش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (من له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشم، به‌ڵام یه‌كێك له‌نێوانتان ڕاوه‌ستاوه‌ كه‌ نایناسن، 27ئه‌و دوای من دێت، من شایسته‌ نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه‌.)
28ئه‌مانه‌ له‌ بێت‌عه‌نیا#ئه‌م (بێت‌عه‌نیا)یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئوردون بوو، جیاوازه‌ له‌وه‌ی نزیكی ئۆرشه‌لیم. ڕووی‌دا، له‌وبه‌ری ئوردونه‌وه‌، له‌و شوێنه‌ی یه‌حیا خه‌ڵكی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشا.
به‌رخی قوربانی خودا
29بۆ به‌یانی یه‌حیا بینی عیسا دێته‌ لای، وتی: (ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان لاده‌بات! 30ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسم كرد، پیاوێك دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه‌ پێش من بووه‌. 31منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو ئه‌و بۆ ئیسرائیل ده‌ربكه‌وێت، بۆیه‌ هاتووم خه‌ڵكی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشم.)
32یه‌حیا شایه‌تی دا: (بینیم ڕۆحی پیرۆز وه‌ك كۆترێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ و له‌سه‌ری نیشته‌وه‌. 33من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم، پێی‌ووتم: "ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕۆحه‌كه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه‌، ئه‌و به‌ ڕۆحی پیرۆز باپتیزتان ده‌كات#باپتیزدۆ: وشه‌یه‌كی یۆنانییه‌ به‌ واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناه‌، وه‌ك (بسمیلكردن).." 34خۆم بینیم و شایه‌تیم دا كه‌ ئه‌مه‌ كوڕی خودایه‌.)
قوتابییه‌ یه‌كه‌مینه‌كان
35بۆ به‌یانی دیسان یه‌حیا له‌گه‌ڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوه‌ستا بوو، 36عیسای بینی ده‌ڕۆیشت، وتی: (ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!)
37دوو قوتابییه‌كه‌ گوێیان لێی‌بوو قسه‌ی ده‌كرد، دوای عیسا كه‌وتن. 38عیسا ئاوڕی دایه‌وه‌ و بینی به‌ دوای‌دا دێن، فه‌رمووی: (چیتان ده‌وێت؟) پێیان وت: (ڕابی - واتا مامۆستا - له‌كوێ ده‌مێنیته‌وه‌؟)
39پێی فه‌رموون: (وه‌رن، ته‌ماشا بكه‌ن.) بۆیه‌ ئه‌وانیش ڕۆیشتن و بینییان له‌كوێ ده‌مایه‌وه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ش له‌گه‌ڵی مانه‌وه‌، نزیكه‌ی كاتژمێر چوار#یۆنانی: كاتژمێری ده‌، به‌ كاتی یۆنانی.بوو.
40ئه‌ندراوسی برای شیمۆن په‌ترۆس، یه‌كێك بوو له‌و دووانه‌ی كه‌ گوێیان له‌ یه‌حیا بوو و دوای عیسا كه‌وتن. 41یه‌كه‌م جار شیمۆنی برای دۆزییه‌وه‌، پێی‌ووت: (مه‌سیامان#یۆنانی: مه‌سیا دۆزییه‌وه‌) - واتا مه‌سیح. 42هێنایه‌ لای عیسا. عیساش ته‌ماشای كرد و فه‌رمووی: (تۆ شیمۆنی كوڕی یۆنای، به‌ڵام بانگ ده‌كرێیت كێفاس#وشه‌یه‌كی ئارامییه‌ به‌ واتای به‌رد، له‌ یۆنانیش په‌ترۆس..) - واتا په‌ترۆس.
43بۆ به‌یانی عیسا ویستی بچێته‌ جه‌لیل، فیلیپۆسی دۆزییه‌وه‌، پێی فه‌رموو: (دوام بكه‌وه‌.)
44فیلیپۆس خه‌ڵكی بێت‌سه‌یدا بوو، شاره‌كه‌ی ئه‌ندراوس و په‌ترۆس. 45فیلیپۆسیش نه‌سه‌نئیلی دۆزییه‌وه‌، پێی‌ووت: (ئه‌وه‌ی كه‌ موسا له‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش له‌ سیپاره‌كانیان له‌سه‌ریان نووسیوه‌ دۆزیمانه‌وه‌، عیسای كوڕی یوسفی خه‌ڵكی ناسیره‌یه‌.)
46نه‌سه‌نئیل پێی‌ووت: (ئایا له‌ ناسیره‌ شتی چاك هه‌ڵده‌كه‌وێ؟) فیلیپۆس پێی‌ووت: (وه‌ره‌ و ببینه‌.)
47عیسا نه‌سه‌نئیلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: (ئه‌وه‌تا ئیسرائیلی به‌ ڕاستی، فێڵی تێدا نییه‌!)
48نه‌سه‌نئیل پێی‌ووت: (چۆن ده‌مناسیت؟)
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (پێش ئه‌وه‌ی فیلیپۆس بانگت بكات، له‌ ژێر دارهه‌نجیره‌كه‌ بوویت، تۆم بینی.)
49نه‌سه‌نئیل وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ڕابی، تۆ كوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!)
50عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (باوه‌ڕت هێنا، چونكه‌ پێم وتیت له‌ ژێر دارهه‌نجیره‌كه‌ تۆم بینی؟ شتی گه‌وره‌تر ده‌بینیت!) 51ئینجا پێی فه‌رموو: (ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و فریشته‌ی خوداش له‌سه‌ر كوڕی مرۆڤ سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن.)
Loading reference in secondary version...