1
پەندەکانی سلێمان 17:27
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.
2
پەندەکانی سلێمان 1:27
شانازی بە سبەینێ مەکە، چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.
3
پەندەکانی سلێمان 6:27
برینی دۆست دڵسۆزییە، بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.
4
پەندەکانی سلێمان 19:27
وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت، ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.
5
پەندەکانی سلێمان 2:27
با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت، بێگانە نەک لێوەکانت.
6
پەندەکانی سلێمان 5:27
سەرزەنشتی ئاشکرا لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.
7
پەندەکانی سلێمان 15:27
دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران، هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.