1
پەندەکانی سلێمان 6:22
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت، پیریش بێت لێی لا نادات.
2
پەندەکانی سلێمان 4:22
پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە.
3
پەندەکانی سلێمان 1:22
ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە، ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە.
4
پەندەکانی سلێمان 24:22
مەبە برادەری کەسی تووڕە، هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە،
5
پەندەکانی سلێمان 9:22
ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت، چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار.
6
پەندەکانی سلێمان 3:22
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.
7
پەندەکانی سلێمان 7:22
دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات، قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە.
8
پەندەکانی سلێمان 2:22
دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە، دروستکەری هەردووکیان یەزدانە.
9
پەندەکانی سلێمان 22:22-23
هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا، چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات.