1
پەندەکانی سلێمان 3:16
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
کارەکانت بە یەزدان بسپێرە، پلانەکانت جێگیر دەبێت.
2
پەندەکانی سلێمان 9:16
دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت، بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.
3
پەندەکانی سلێمان 24:16
قسەی جوان شانەی هەنگوینە، بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.
4
پەندەکانی سلێمان 1:16
پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە، بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.
5
پەندەکانی سلێمان 32:16
ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە، ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.
6
پەندەکانی سلێمان 18:16
لەپێش شکان لووتبەرزییە، لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.
7
پەندەکانی سلێمان 2:16
هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن، بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.
8
پەندەکانی سلێمان 20:16
ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت، ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
9
پەندەکانی سلێمان 8:16
باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.
10
پەندەکانی سلێمان 25:16
ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
11
پەندەکانی سلێمان 28:16
کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.