لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس بەندی سێیەم

بەندی سێیەم
1 لە پایاندا برایان، دڵخۆش بن لە پەروەردگار. نووسینی ئەم دۆزانە قورس نییە لەسەرم، بەڵکو بۆ ئاساییشتانە. 2 بڕواننە سەگەکان. بڕواننە بەدکاران، بڕواننە جەستەبڕەکان. 3 چونکە ئێمەی خروسەبڕاو، کە بە گیان خودا دەپەرستین، شانازی بە ئیشۆعی مەسیح دەکەین، پشت بە جەستەش نابەستین. 4 هەرچەندە بۆم هەیە پشت بە جەستە ببەستم. ئەگەر یەکێک وابزانێت بۆی هەبێت پشت بە جەستە ببەستێت، ئەوا من لەپێشترم. 5 سەبارەت بە خروسەبین لە هەشت ڕۆژیدا خروسەبڕین کراوم، لە ڕەگەزی ئیسڕائیل، تیرەی بنیامین، عیبڕانیەک لە عیبڕانییەکان. بەگوێرەی شەریعەت پەڕیشی بووم. 6 بەگوێرەی دڵگەرمی: چەوسێنەری وارگە بووم. بەگوێرەی چاکخوازیی شەریعەت: بێ گازندە بووم. 7 بەڵام بۆم قازانج بوو، لەپێناوی مەسیح ئەمە بە زیان دەزانم. 8 لەمەش زیاتر لەپێناوی چاکەی ناسینی پەروەردگار ئیشۆعی مەسیحم هەموو شتێک بە زیان دەزانم، کە لەپێناویدا هەموو شتێکم دۆڕاند و بە خاشاکی دەزانم، تاکو مەسیح ببەمەوە و 9 لە ئەودا بدۆزرێمەوە، نەک بەو بێتاوانییەم کە لە تەوارتدایە، بەڵکو ئەوەی بە باوەڕی مەسیحە، بێتاوانیەکە لە خوداوەیە و بە باوەڕە. 10 تاکو بیناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازارەکانی بم، چەشنی ئەو بم لە مردنی، 11 بەڵکو بگەمە هەستانەوەی مردووان.
12 نەک ئەمەم بەدەست هێناوە یان پێگەیشتوومە، بەڵام تێدەکۆشم تاکو بگەمە ئەوەی کە ئیشۆعی مەسیح لەپێناویدا بەمنی گەیشت. 13 برایان، من وا دانانێم کە پێگەیشتووم. بەڵام شتێک دەکەم: ئەوەی دواوە فەرامۆش دەکەم و بەرەو ئەوەی پێشەوە دەردەپەڕم. 14 بەرەو ئامانج تێدەکۆشم لەپێناوی خەڵاتی بانگەوازی بەرزی خودا لە ئیشۆعی مەسیحدا. 15 با هەموو پێگەیشتووانمان بیر لەمە بکەنەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. 16 جا ئەوەی پێیگەیشتووین، با بەگوێرەی خودی ئەو یاسایە ڕەفتار بکەین و هەمان بیر بکەینەوە.
17 بەیەکەوە لاساییم بکەنەوە برایان، بڕواننە ئەوانەی ئاوا ڕێدەکەن، وەک ئێمە لەلاتان نموونەین. 18 زۆرم پێوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک ڕێدەکەن، دوژمنی خاچی مەسیحن، 19 ئەوانە پایانیان فەوتانە، خوداوەندیان سکیانە و شکۆیان لە شەرمەزارییاندایە، ئەندێشەیان لە زەمینییەکانە. 20 چونکە وڵاتمان لە ئاسماناندایە، چاوەڕێین ڕزگاریدەرێک لەوێ بێتەوە، کە پەروەردگار ئیشۆعی مەسیحە، 21 ئەوەی جەستەی خاکسارمان بۆ وێنەی جەستەی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی توانای بۆ ملکەچکردنی هەموو شتێک بۆ خۆی.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

پیلیۆس بەندی سێیەم: PNTZS

بەرچاوکردن

لەبەرگرتنەوە

بەراوردکردن

هاوبەشی بکە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە