لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م په‌تڕۆس بەندی دووەم

بەندی دووەم
1 بەڵام لەنێو گەل پێغەمبەری درۆزن هەبوون، وەک لەنێوان ئێوەشدا ڕابیی درۆزن دەبێت، ئەوانەی تازەگەریی فەوتێنەر دەهێنن. نکۆڵی لە پەروەردگار دەکەن کە ئەوانی کڕییەوە، فەوتاندنێکی خێرا بۆ خۆیان دەهێنن. 2 زۆریش شوێنی فەوتاندنەکانیان دەکەون. ئەوانەی بەهۆیانەوە کفر بە ڕێگای ڕەوا دەکرێت. 3 لە چڵێسییان بە قسەی هەڵپەسێردراو بازرگانیتان پێدەکەن، ئەوانەی لە دێرزەمانەوە حوکمدانیان هەڵناوەشێتەوە و فەوتاندنیان خەوی نایەت. 4 چونکە خودا کە بەزەیی بە فریشتە نەهاتەوە کە تاوانیان کرد، بەڵکو بە زنجیری تاریکی فڕێیدانە دۆزەخ و بە پاسکردنەوە ڕادەستی لێپرسینەوەی کردن، 5 کە بەزەییش بە دونیای کۆن نەهاتەوە کاتێک لافاوی هێنایە سەر دونیای خودانەناسان، بەڵکو نوخی بانگەوازدەری چاکخوازی لەگەڵ حەوت کەسی دیکەی پاراست. 6 کاتێک شارەکانی سەدوم و عامووڕەی تاوانبارکرد، بە تێکدانی تەواو و کردنیە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ خودانەناسانی داهاتوو. 7 کاتێک ڵوتی چاکخوازی قورتارکرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران وەڕەس بوو. 8 چونکە ئەو چاکخوازە کە لەنێویاندا نیشتەجێ بووبوو، کردەوە خراپەکانیانی دەبیست و دەیبینی، ڕۆژ بە ڕۆژ ناخی چاکخوازی ئەشکەنجە دەدرا. 9 پەروەردگار دەزانێت چۆن خوداترسان لە تاقیکردنەوە قورتار بکات، خراپەکارانیش تا ڕۆژی لێپرسینەوە لە ژێر سزادان بهێڵێتەوە، 10 بە تایبەتی ئەوانەی لە هەوەسی گڵاوی کەوتوونەتە شوێنی جەستە، سووکایەتی بە دەسەڵات دەکەن. چاونەترسن، لەخۆبایین، ناترسن بوختان بە شکۆداران بکەن، 11 لەوێدا فریشتەکان کە بەهێزتر و بەتواناترن لەلای پەروەردگارەوە حوکمی بوختانیان لەسەر پێشکەش ناکەن. 12 بەڵام ئەوانە وەک ئاژەڵی بەستەزمانن، بە سرووشت بۆ ڕاوکردن و فەوتاندنن، بوختان بەوە دەکەن کە نایزانن، بە گەندەڵیی خۆیان دەفەوتێن، 13 کرێی خراپەکانیان وەردەگرن. وا دادەنێن چێژی ڕۆژێک سەڵتەنەتە. گڵاوی و کەموکوڕی، چێژ لە لووتبەرزییەکانیان وەردەگرن، بەشداری خوانەکانتان دەکەن. 14 چاویان پڕە لە بەدڕەوشتی و لە تاوان ناوەستن، کەسە ناجێگیرەکان هەڵدەخەڵەتێنن. دڵیان بە چڵێسی ڕاهێنراوە. ڕۆڵەکانی نەفرەتن. 15 لە ڕێگای ڕاست لایانداوە و وێڵ بوون، شوێنی ڕێبازی بلعەمی کوڕی بەعور کەوتن، ئەوەی حەزی لە کرێی خراپەکاری بوو، 16 بەڵام سەرزەنشتی زێدەڕۆییەکەی وەرگرت، گوێدرێژی بێزمان بە دەنگی مرۆڤانە هاتە دووان و سەرشێتیی ئەو پێغەمبەرەی ڕاگرت. 17 ئەوانە چاڵاوی بێ ئاون، هەورن بە با دەهاژوورێن. تا هەتایە ڕەشایی تاریکییان بۆ هەڵگیراوە. 18 چونکە کە بە قسەی زل و بەتاڵ دەدووێن، بە هەوەسەکانی جەستە لە بەڕەڵایی، ئەوانە هەڵدەخەڵەتێنن کە تازە هەڵاتوون لە دەست ئەوانەی لە گومڕاییدا دەژیان، 19 بەڵێنی ئازادییان پێدەدەن، کەچی خۆیان کۆیلەی گەندەڵین. چونکە مرۆڤ کۆیلەی هەر شتێکە بەسەریدا زاڵ بێت! 20 چونکە ئەگەر لە گڵاوییەکانی دونیادا هەڵاتبوون بە ناسینی پەروەردگار و ڕزگاریدەر ئیشۆعی مەسیح، دیسان تێیدەکەونەوە و دەدۆڕێن، ئاوا پایانیان لە سەرەتایان بەدتر دەبێت. 21 چونکە باشتر بوو ڕێگای چاکخوازییان نەناسیبایە، لەوەی ناسییان، پاشان لەو ڕاسپاردە پارسایەی ڕادەستیان کرا هەڵگەڕانەوە. 22 ئەو پەندە ڕاستەیان لەسەر دەچەسپێت: “سەگێک گەڕایەوە سەر ڕشانەوەکەی” و “بەرازی شۆردراو گەڕایەوە نێو چڵپاو”.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م په‌تڕۆس بەندی دووەم: PNTZS

بەرچاوکردن

لەبەرگرتنەوە

بەراوردکردن

هاوبەشی بکە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە