1
مه‌تته‌ی 20:18
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
چونكه له هه‌ر كوێیه‌ک دوو یان سێیان به ناوی منه‌وه كۆببنه‌وه، من له‌وێ له‌ناوه‌ڕاستیاندا ده‌بم”.
قارن
اكتشف مه‌تته‌ی 18:20
2
مه‌تته‌ی 19:18
دیسان پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر دووان له ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر هه‌ر شتێک ڕێک بكه‌ون، هه‌رچی داوا بكه‌ن، له‌لایه‌ن باوكم كه له ئاسماناندایه، بۆتان ده‌بێت.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:19
3
مه‌تته‌ی 2:18-3
ئه‌ویش منداڵێكی بانگ‌كرد و له ناوه‌راستیاندا ڕایگرت، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه پاشایه‌تیی ئاسمانان.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:2-3
4
مه‌تته‌ی 4:18
بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م منداڵه خۆی نزم بكاته‌وه، ئه‌وا له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:4
5
مه‌تته‌ی 5:18
ئه‌وه‌ی به ناوی منداڵێكی وه‌ک ئه‌مه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:5
6
مه‌تته‌ی 18:18
ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌ن، له ئاسمانیش گرێ‌دراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌نه‌وه، له ئاسمانیش كراوه ده‌بێت.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:18
7
مه‌تته‌ی 35:18
باوكی ئاسمانیشم واتان لێده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان له دڵه‌وه له براكه‌ی خۆشنه‌بێت.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:35
8
مه‌تته‌ی 6:18
ئه‌وه‌ش ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، باشتره بۆی به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و له بنی ده‌ریا بخنكێنرێت.
اكتشف مه‌تته‌ی 18:6
9
مه‌تته‌ی 12:18
ڕاتان چییه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێک سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ونبێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شتوده‌ر به‌جێ ناهێڵێت تاكو بچێت به‌دوای ونبووه‌كه‌دا بگه‌ڕێت؟
اكتشف مه‌تته‌ی 18:12
تستخدم YouVersion ملفات تعريف الإرتباط لتخصيص تجربتك. بإستخدامك لموقعنا الإلكتروني، فإنك تقبل إستخدامنا لملفات تعريف الإرتباط كما هو موضح في سياسة الخصوصية
الصفحة الرئيسية
الكتاب المقد‌س
خطط
فيديوهات