1
لۆقا 13:11
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.»
Ṣe Àfiwé
Ṣàwárí لۆقا 11:13
2
لۆقا 9:11
«لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم، داوا بکەن، پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەدۆزنەوە، لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە،
Ṣàwárí لۆقا 11:9
3
لۆقا 10:11
چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت، ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات لێی دەکرێتەوە.
Ṣàwárí لۆقا 11:10
4
لۆقا 2:11
پێی فەرموون: «کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن: ”باوکە، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ،
Ṣàwárí لۆقا 11:2
5
لۆقا 4:11
لە گوناهەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە.“»
Ṣàwárí لۆقا 11:4
6
لۆقا 3:11
نانی ڕۆژانەمان هەموو ڕۆژێک بدەرێ.
Ṣàwárí لۆقا 11:3
7
لۆقا 34:11
چاوت چرای جەستەتە. کاتێک چاوت ساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام کە نەساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی تاریکییە.
Ṣàwárí لۆقا 11:34
8
لۆقا 33:11
«کەس چرا هەڵناکات و لە جێیەکی شاراوە یان لەژێر تەشت دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادان، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن.
Ṣàwárí لۆقا 11:33
Ilé
Bíbélì
Àwon ètò
Àwon Fídíò