پهسنییهكان پەسنیی بیست و هەشتەم
پەسنیی بیست و هەشتەم
هی داویدە
1 هاوارت بۆ دەکەم پەروەردگار. تاوێرەکەم، خۆتم لێ کەڕ مەکە، نەوەک خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، چەشنی شۆڕبووانی نێو چاڵ بم.
2 دەنگی پاڕانەوەم ببیستە، کە فریادت بۆ دەبەم، دەستەکانم بەرز دەکەمەوە بەرەو جێنوێژی پارساگەت.
3 لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، ئەوانەی خراپەکارن، بە ئاشتی قسە لەگەڵ هاوڕێیانیان دەکەن و دڵیان پڕە لە بەدکاری.
4 بەگوێرەی کردەوەکانیان و بەگوێرەی بەدکارییەکانیان سزایان بدە. بەگوێرەی کردوەکانی دەستیان سزایان بدە، ڕەفتارەکانی خۆیان بگێڕەوە سەریان.
5 چونکە ئاگایان لە کارەکانی پەروەردگار نەبوو، بە کردارەکانی دەستی، دەیانڕوخێنێت، جارێکیتر بنیادیان نانێتەوە.
6 پیرۆزە پەروەردگار، چونکە دەنگی پاڕانەوەی بیستم.
7 پەروەردگار سەربەرزی و قەڵغانمە. دڵم پشتی پێ بەست، سەرکەوتوو بووم. دڵم خۆشحاڵ دەبێت، بە سترانەکەم سوپاسی دەکەم.
8 پەروەردگار سەربەرزییانە، قەڵای ڕزگاریی مەسیحەکەیەتی.
9 گەلەکەت ڕزگار بکە، میراتەکەت داڕشت بکە، شوانایەتییان بکە، تا جاویدان هەڵیان بگرە.
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨