په‌سنییه‌كان 24

24
په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌. جیهان و هه‌موو دانیشتوانی.
2 چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاكان بناغه‌ی داناوه‌ و له‌سه‌ر ڕووباره‌كان جێگیری كردووه‌.
3 كێ‌ سه‌رده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كێوی په‌روه‌ردگار؟ كێ‌ له‌ شوێنه‌ پارساكه‌ی ده‌وه‌ستێت؟
4 ئه‌وه‌ی ده‌ستپاک و دڵپاک بێت، ئه‌وه‌ی مه‌یلی ناڕوا نه‌كات و به‌ درۆ سوێند نه‌خوات.
5 له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ داڕشتی پێده‌گات، له‌ خودای ڕزگاریده‌ریشی بێتاوانكردن.
6 ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕووی تۆ ده‌گه‌ڕێت ئه‌ی خودای یاقوو. سیلاه‌.
7 ئه‌ی ده‌روازه‌كان سه‌ر هه‌ڵبڕن، ئه‌ی ده‌رگا جاویدانیه‌كان به‌رزببنه‌وه‌، تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته‌ ژووره‌وه‌.
8 ئه‌م پاشای شكۆمه‌ندییه‌ كێیه‌؟ په‌روه‌ردگاری به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره‌، په‌روه‌ردگاری قاره‌مان له‌ جه‌نگ.
9 ئه‌ی ده‌روازه‌كان سه‌ر هه‌ڵبڕن، ئه‌ی ده‌رگا جاویدانیه‌كان به‌رزبنه‌وه‌، تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته‌ ژووره‌وه‌.
10 ئه‌م پاشای شكۆمه‌ندییه‌ كێیه‌؟ په‌روه‌ردگاری سوپاسالار پاشای شكۆمه‌ندییه‌. سیلاه‌.

하이라이트

복사

비교

공유

None

모든 기기에 하이라이트를 저장하고 싶으신가요? 회원가입 혹은 로그인하세요