کردار کورتە باسێک
کورتە باسێک
پەڕتووکی کرداری نێردراوان تەواوکەری مژدەیە بەگوێرەی نووسینی لۆقا و سەربوردەی بەردەوامی کارەکانی عیسایە. ئەم پەڕتووکە سەرچاوەیەکی مێژووییە و بە تایبەتی باس لە پەرەسەندنی کڵێسا دەکات. لە پێشەکی پەڕتووکی مزگێنی بەپێی نووسینی لۆقا شتێکی کورت لەسەر کەسایەتی لۆقا باسکراوە.
هەروەها ئەم سیپارەیە باسی قۆناغەکانی دروستبوونی کڵێسا دەکات، لەگەڵ سەرەتای لەدایکبوونی کڵێسا و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی لە ئیسرائیل و دواتریش گەشەکردن و پەرەسەندنی لە دەریای ناوەڕاست هەتا شاری ڕۆما. هەروەها ئاماژە بەو بەڵێنەی مەسیح دەکات کە دەفەرموێت: «کاتێک ڕۆحی پیرۆزتان دێتە سەر، هێز وەردەگرن و بۆ من دەبنە شایەت، لە ئۆرشەلیم و هەموو یەهودیا و سامیرە، تاکو ئەوپەڕی زەوی.» (1:8) ئەم سیپارەیە باسی هەر سێ قۆناغەکەی شایەتیدانیش دەکات:
1. شایەتیدانی قوتابییەکان لە ئۆرشەلیم (1:1–7:60).
2. شایەتیدانی قوتابییەکان لە یەهودیا و سامیرە (8:1–12:25).
3. شایەتیدانی قوتابییەکان هەتا ئەوپەڕی زەوی (13:1–28:31).
هەروەها باسی ئەوە دەکات چۆن ڕۆحی پیرۆز لە ڕۆژی پەنجایەمین هاتە سەریان و شایەتییان بۆ نەتەوەکان دا، هاتنەدی بەڵێنەکەی عیسا بوو، ئەمە دەستپێکێکی گەورە بوو بۆ کڵێسا. گرنگی تایبەتیشی داوە بە خزمەت و وتارەکانی پەترۆس و ستیفانۆس و پۆڵس.
Nke Ahọpụtara Ugbu A:
کردار کورتە باسێک: KSS
Mee ka ọ bụrụ isi
Kesaa
Mapịa
Ịchọrọ ka echekwaara gị ihe ndị gasị ị mere ka ha pụta ìhè ná ngwaọrụ gị niile? Debanye aha gị ma ọ bụ mee mbanye
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.