bible icon

هێز و توانای ئاپی کتێبی پیرۆز بهێنە نێو خزمەت و کۆبوونەوەکانی کڵێساکەت.

ئەم ئاپە تەواوی پێداویستی پێویست بۆ دروستبوونی پەیوەندی نێوان پەیامی کتێبی پیرۆز و کڵێساکەت و هەروەها بڵاوکردنەوە لەگەڵ کەسانی دیکە لەخۆ دەگرێت. بێبەرامبەرە، بەبێ کاغەز و لە ئێستادا لەسەر ملیۆنان ئامێر داگیراوە.

یارمەتی کڵێسکەت بدە کە سوودی زیاتر لە پەیامەکەت وەربگرێت.

بەشداربووان دەتوانن لە کاتی گوێگرتن لە پەیامەکە، پەیوەست بن بە کتێبی پیرۆزەوە، تێبینی بنووسن و تەنانەت نوسخەی تاکەکەسی خۆیان بۆ بەکارهێنانی داهاتوو هەڵبگرن.

پەیامی تۆ لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانیان.

پوختەی بابەتەکان، ئاگادارییەکان، دەستڕەسی ئاسان بۆ وەرگرتنی دیارییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێت... هەموو ئەو بابەتانەی کە دەتەوێت لەگەڵ کڵێساکەتدا باسی بکەیت، تەواو بێبەرامبەرە.

خەڵكی زیاتر بەرەو کتێبی پیرۆز ڕێنمایی بکە.

پێشنیاری پلانەکانی خوێندنەوە و خوێندنەوەی ڕۆژانە بکە کە دەبێتە هۆی ئەوەی تەواوی ڕۆژانەی هەفتە کڵێساکەت لەگەڵ کتێبی پیرۆزدا پەیوەندی هەبێت.

iphone-header
iphone-screen
iphone-footer

نابێت بەهێزبوون بە واتای ئاڵۆزبوون بێت.

بە ئاسانی ڕوودا و بۆنەکان لە ڕێگەی كۆمپیوتەری ئاپڵ یان کۆمپیوتەرەکانی دیکەی پەیوەست بە ئینتەرنێتەوە دروست بکە. بە سادەیی بۆنە و مەراسیمەکان دەستکاری بکە، ڕێکیان بخە و جێگیریان بکە.

  • نابێت بەهێزبوون بە واتای ئاڵۆزبوون بێت.

تەوای پێکهاتە پێویستەکانمان لەبەردەستە کە بە هۆیانەوە دەتوانین بۆنە و مەراسیمی دڵخوازی خۆمان دروست بکەین.

مۆدیولە بگۆڕەکان وزە و کاتت بۆ دەگێڕێتەوە. لە سەرەتاوە لە تێکەڵەی توخمەکان بۆ دروستکردنی بۆنە و مەراسیمە نوێیەکان سوود وەربگرە. یان دووبارە سوود لە بۆنەکانی پێشتر وەربگرە و بەپێی پێویست دەستکارییان بکە. تەنانەت دەتوانیت لەبەر ڕووداوەکانی پێشتر بگریتەوە و بە تەواوی دەستکاری بکەیت و بیگۆڕیت. لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییەدا، پێش نمایش ڕێگەت پێدەدات کە ناوەڕۆکی مەراسیم و بۆنەکە ڕێک بەو جۆرە ببینیت کە بەشداربووان دەیبینن.

مۆدیولی دەقمۆدیولی دەق

کورتەی بابەتەکان، خاڵە کلیلییەکان، پرسیار بۆ گفتوگۆکردن و هتد... بابەتگەلێک بڵاو بکەوە کە یارمەتی ئامادەبووان دەدات هاودەمی پەیامەکەت بن.

سەرچاوەکانی کتێبی پیرۆزسەرچاوەکانی کتێبی پیرۆز

پیشاندانی بڕگەکان لەو شوێنەی کە پەیامەکەت ئاماژەیان پێدەکات، بەستراوە بە هەر یەکێک لە 2400+ وەشانەکانی ئەپی پەرتووکی پیرۆز، بە 1600+ زمان - پێویست بە کۆپی یان لکاندن ناکات.

مۆدولەکانی خوێندنەوەی پلانەکانی کتێبی پیرۆزمۆدولەکانی خوێندنەوەی پلانەکانی کتێبی پیرۆز

پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە پلانەکانی خوێندنەوە و و بابەتە پەرستشتییەکانی پەیوەست بە خاڵە سەرەکییەکانی فێرکردنەکانی تۆوە، یارمەتی ئامادەبووان دەدات کە بە درێژایی هەفتە سەرقاڵی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بن.

مۆدولی بەستەرەکانی ماڵپەڕمۆدولی بەستەرەکانی ماڵپەڕ

کارێک بکە کە بینەران پەیامەکانیان بە دیاریی مادی سەرهێڵ، ناونووسینی خۆبەخشانە، یان لاپەڕە سەرەکییەکانی کڵێسا تەنها بە ئەندازەی لێدانێکی سەرپەنجەت دوور بێت لێتەوە. بەستەری هەر ماڵپەڕێکی دەرەکی ڕاستەوخۆ لەنێو بۆنە و مەراسیمەکەدا دابنێ.

مۆدولی وێنەمۆدولی وێنە

لە ڕێگەی زنجیرەی هونەری، وێنە و ئایەتی وێنەیی و بابەتی زیاتر، گیان بە چالاکییەکەت ببەخشە. بەشداربووان دەتوانن بە ئاسانی وێنەی مەراسیم و بۆنەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هاوبەش بکەن، بەو شێوەیە پەیامەکەت هەر زوو بڵاو دەبێتەوە.

مودولی ئاگادارکردنەوەمودولی ئاگادارکردنەوە

بە ئاسانی زانیارییە گرنگەکان بڵاو بکەوە: هەواڵی تایبەت بە کڵێسا، چالاکییەکانی ڕۆژمێر، بەرنامە و پڕۆگرام، وانە و دەرس، دەرفەتی ئەرک و کاری خۆبەخشانە و زۆر شتی دیکەش.

کات و شوێنەکانکات و شوێنەکان

بە خەڵكی بڵێ کە چالاکییەکەت کەی و لە کوێ دەبێت - تەنانەت ئەگەر ئەگەر لە دوو شوێن و کاتی جیاوازیشدا بێت.

بۆنە و مەراسیمە دووبارەکانبۆنە و مەراسیمە دووبارەکان

کات و وزە بگێڕەوە. بەخێرایی چالاکی نوێ دروست بکە لە ڕێگەی وەرگرتنی یەکێکی کۆن و دەستکاریکردن و بەڕۆژکردنی.

دەستگرتن بە پارەوەدەستگرتن بە پارەوە

تەنانەت کاتێک کە لە پلاتفۆرمێکەوە پەیوەندی بە٢٠٠ ملیۆن کەسەوە دەکەیت،... پێویست ناکات پارە بە چاپ و کڕینی کاغەزەوە سەرف بکەیت.

piggy-bank-image
بە گشتی هەر کڵێسایەک ساڵانە ١٠٠٠٠ دۆلار لە بڵاوکردنەوەی
ئاگاداریدا خەرج دەکات. چالاکییەکان لە کەمکردنەوەی ئەم بڕە پارەیە و
بگرە لە نەهێشتنیدا هاوکاریت دەکات.

شایەتییەکان

قەشە بیل وایت

“ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین کە YouVersion لە خزمەتەکەماندا جێبەجێ بکەین، بەتایبەتی بەشی ڕووداوەکان، کە تێیدا تێبینی و سەرنجەکانی فێرکاری هەر هەفتەیەک دەخەینە ڕوو. خەڵکەکەمان پێزانینیان هەیە کە تێبینییەکان لە جێپەنجەی خۆیاندا هەیە و هاوبەشیان بکەن و پاشەکەوتیان بکەن. هەزاران دۆلارمان ئاراستەی پێداویستییەکانی تری خزمەتەکە کردووە بە گۆڕینی بەرنامە چاپکراوەکان!”

قەشە بیل وایت
کڵێسای گەشتی مەسیح

قەشە هێربێرت کوپەر

"چالاکییەکانی YouVersion سەرچاوەیەکی بەنرخی کڵیساکەمانە. ئەوەی کە خەڵكی دەتوانن هاوکات لەگەڵ پەیامەکەدا دەستڕەستییان بە تێبینی و ئایەتەکان هەبێت، تێکەڵبوونێکی زۆر و کاریگەرییەکی باشی دەبێت."

قەشە هێربێرت کوپەر
کڵێسای گەل

سیندی بیل

"ئێمە ڕووداوەکان بۆ هەموو دانیشتنەکانمان بەکاردەهێنین، کە ڕێگە بە ئامادەبووان دەدات تێبینی و پەرتووکی پیرۆزەکانی وتارەکان لەبەردەمیاندا هەبێت. ڕووداوەکان هەزاران لاپەڕەی چاپکردنی بۆ پاشەکەوت کردووین! دامەزراندنی ڕووداوێک زۆر ئاسانە، و هەمیشە لە کاتی وردی پێویستماندا بڵاودەکرێتەوە."

سیندی بیل
پێشەنگایەتی و خۆشەویستی بەڕێوەبەری ئامێرەکان

bible icon

ڕووداوەکان بە تەواوی نوێیە، بە تەواوی خۆڕاییە، و تەنها لە ئەپی پەرتووکی پیرۆزدا هەیە.

شۆڕشێک لە بەشداریکردن لە پەرتووکی پیرۆزدا لەناو ژیانماندا ڕوودەدات. تا ئێستا لەسەر زیاتر لە 750 ملیار ئامێری ناوازە دامەزراوە (و ژمارە دەکرێت)، ئەپی پەرتووکی پیرۆز یارمەتی خەڵک دەدات لە هەموو وڵاتێکی سەر زەوی زیاتر پەیوەندییان بە وشەی خوداوە هەبێت. ئێستاش لە ڕێگەی ئیڤێنتەکانەوە، ئێمە خۆشحاڵین کە گەیشتن بەو پلاتفۆرمەی کە پێشکەشتان دەکەین.

  • app store
  • google playstore

با دەستپێبکەن.

یەکەم ڕووداوەکەت ئامادە بکە بۆ هاوبەشکردنی لە ئەپی پەرتووکی پیرۆزدا لە کەمتر لە دە خولەک. تەنها پێویستت بە Mac یان PC و هەژمارێکی خۆڕای YouVersion هەیە.

بۆنە و مەراسیمێک بنووسە