ڕۆما 10:9-16 - Compare All Versions
ڕۆما 10:9-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له یه‌كێک سكی كرد كه ئسخه‌قی باوكمانه. چونكه هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات، پێیان فه‌رموو: {گه‌وره‌كه ڕاژه‌ی بچووكه‌كه ده‌كات} . وه‌ک نووسراوه: {یاقووم خۆش‌ویست و ڕقم له عیسۆ بووه‌وه} . كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه؟ حاشا! چونكه به مووشێ ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه} . كه‌واته، به ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه، به‌ڵكو له خوداوه‌یه كه میهه‌ربانه.
ڕۆما 10:9-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، خودا بە دایکیانی فەرموو: ﴿گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.﴾ وەک نووسراوە: ﴿یاقوبم خۆش‌ویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.﴾ کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! چونکە بە مو‌سا دەفەرموێ: ﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.﴾ کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە.