لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 10:9-16

ڕۆما 10:9-16 PNTZS

نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له‌ یه‌كێک سكی كرد كه‌ ئسخه‌قی باوكمانه‌. چونكه‌ هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه‌ و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له‌ هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به‌ كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات، پێیان فه‌رموو: {گه‌وره‌كه‌ ڕاژه‌ی بچووكه‌كه‌ ده‌كات} . وه‌ک نووسراوه‌: {یاقووم خۆشویست و ڕقم له‌ عیسۆ بووه‌وه‌} . كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه‌؟ حاشا! چونكه‌ به‌ مووشێ ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به‌ به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه‌} . كه‌واته‌، به‌ ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه‌، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌یه‌ كه‌ میهه‌ربانه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان