ڕۆما 5:10-13 - Compare All Versions
ڕۆما 5:10-13 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
مو‌سا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾ بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: ﴿لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»﴾ بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە، ﴿یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»﴾ بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾ ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە. هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾ جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾
ڕۆما 5:10-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
چونكه مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌و خوداناسییه‌ی به ته‌وراته ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت} . به‌ڵام ده‌رباه‌ری ئه‌و بێتاوانیه‌ی كه به باوه‌ڕه ئاوا ده‌فه‌رمووێ: {له دڵتدا مه‌ڵێ: كێ سه‌رده‌كه‌وێته ئاسمان؟} واتا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه، {یان كێ داده‌به‌زێته نێو دۆڵی بێ‌بن؟} واتا مه‌سیح له‌نێو مردووان سه‌ربخات. به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زارته و له دڵتدایه} واته وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین. چونكه ئه‌گه‌ر به زارت دانت به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به دڵ باوه‌ڕت هێنا كه خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ڕزگار ده‌بیت. چونكه دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێ‌تاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری. چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت} . چونكه جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه، چونكه هه‌مان په‌روه‌ردگاره بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه. چونكه {هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت} .