ڕۆما 5:10-13
ڕۆما 5:10-13 PNTZS
چونكه مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌و خوداناسییه‌ی به ته‌وراته ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت} . به‌ڵام ده‌رباه‌ری ئه‌و بێتاوانیه‌ی كه به باوه‌ڕه ئاوا ده‌فه‌رمووێ: {له دڵتدا مه‌ڵێ: كێ سه‌رده‌كه‌وێته ئاسمان؟} واتا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه، {یان كێ داده‌به‌زێته نێو دۆڵی بێ‌بن؟} واتا مه‌سیح له‌نێو مردووان سه‌ربخات. به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زارته و له دڵتدایه} واته وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین. چونكه ئه‌گه‌ر به زارت دانت به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به دڵ باوه‌ڕت هێنا كه خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ڕزگار ده‌بیت. چونكه دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێ‌تاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری. چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت} . چونكه جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه، چونكه هه‌مان په‌روه‌ردگاره بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه. چونكه {هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت} .





