زەبوورەکان 16:94-23
زەبوورەکان 16:94-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كێ بۆم له دژی به‌دكاران هه‌ڵده‌ستێت؟ كێ بۆم له دژی خراپه‌كاران بوه‌ستێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار هاریكارم نه‌بووایه. گیانم له نێو بێده‌نگی مردووان نیشته‌جێ ده‌بوو. كاتێ وتم: “پێم ده‌خلیسكێت”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت پشتی گرتم. كه خه‌م له ناخم زۆر بێت. دڵنه‌وایی تۆ گیانی منی شاد كرد. ئایا ته‌ختی گه‌نده‌ڵی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ده‌به‌ستێت. ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زۆرداری خۆیان، شێوه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟ دژ به گیانی خوداناس كۆده‌بنه‌وه، خوێنێكی بێگه‌رد تاوانبار ده‌كه‌ن. به‌ڵام په‌روه‌ردگار بۆم ده‌بێته قه‌ڵا. خوداوه‌ندم بۆم بووه به تاشه‌به‌ردی په‌ناگام. ئه‌و خراپه‌یه‌ی ده‌یكه‌ن به‌سه‌ر خۆیانیدا ده‌داته‌وه و له سزای به‌دكاریی خۆیان له‌ناویان ده‌بات. په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان له‌ناویان ده‌بات.
زەبوورەکان 16:94-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟ کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟ یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت. کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،» ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم. کە خەم لە ناخم زۆر بوو، دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد. ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟ لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە، خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن. بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا، خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام. ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات، یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات.