لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 16:94-23

په‌سنییه‌كان 16:94-23 PNTZS

كێ‌ بۆم له‌ دژی به‌دكاران هه‌ڵده‌ستێت؟ كێ‌ بۆم له‌ دژی خراپه‌كاران بوه‌ستێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار هاریكارم نه‌بووایه‌. گیانم له‌ نێو بێده‌نگی مردووان نیشته‌جێ‌ ده‌بوو. كاتێ وتم: “پێم ده‌خلیسكێت”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت پشتی گرتم. كه‌ خه‌م له‌ ناخم زۆر بێت. دڵنه‌وایی تۆ گیانی منی شاد كرد. ئایا ته‌ختی گه‌نده‌ڵی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ده‌به‌ستێت. ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زۆرداری خۆیان، شێوه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟ دژ به‌ گیانی خوداناس كۆده‌بنه‌وه‌، خوێنێكی بێگه‌رد تاوانبار ده‌كه‌ن. به‌ڵام په‌روه‌ردگار بۆم ده‌بێته‌ قه‌ڵا. خوداوه‌ندم بۆم بووه‌ به‌ تاشه‌به‌ردی په‌ناگام. ئه‌و خراپه‌یه‌ی ده‌یكه‌ن به‌سه‌ر خۆیانیدا ده‌داته‌وه‌ و له‌ سزای به‌دكاریی خۆیان له‌ناویان ده‌بات. په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان له‌ناویان ده‌بات.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 94:16-23 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 16:94-23