زەبوورەکان 9:91-15 - Compare All Versions
زەبوورەکان 9:91-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
چونكه وتت “ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ په‌ناگای منیت”. هه‌ره‌به‌رزت كرد به لانه‌ی خۆت. هیچ خراپه‌ت به‌سه‌ر نایه‌ت و هیچ به‌ڵایه‌ک له ماڵت نزیک ناكه‌وێته‌وه. چونكه فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕێگاكانت بتپارێزن. له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت. پێ به شێر و مار دا ده‌نێیت. به‌چكه شێر و ئه‌ژدیها پێشێل ده‌كه‌یت. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی به منه‌وه به‌نده، ڕزگاری ده‌كه‌م. به‌رزی ده‌كه‌مه‌وه چونكه ناوی من ده‌ناسێت. هاوارم بۆ ده‌كات، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، له‌گه‌ڵیدام له ته‌نگانه، د‌ربازی ده‌كه‌م و شكۆدرای ده‌كه‌م.
زەبوورەکان 9:91-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات، هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت، هیچ خراپەت بەسەرنایەت و هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە. لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت. پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت، بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت. یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم، دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت. نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە، لە تەنگانە لەگەڵیدام، دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.