لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 9:91-15

زەبوورەکان 9:91-15 KSS

ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات، هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت، هیچ خراپەت بەسەرنایەت و هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە. لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت. پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت، بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت. یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم، دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت. نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە، لە تەنگانە لەگەڵیدام، دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە زەبوورەکان 9:91-15