زەبوورەکان 19:68-23
زەبوورەکان 19:68-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به ڕۆژ بار‌مان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه. خودا بۆ ئێمه خوداوه‌ندی ڕزگارییه. له مه‌رگ ده‌ربازبوونیش له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌سته. به‌ڵام خودا سه‌ری ناحه‌زانی پان ده‌كاته‌وه، ته‌وقی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به ڕێگای تاواندا ده‌ڕۆن. په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی: “له باشانه‌وه دوژمنانت ده‌هێنمه‌وه، له قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه ده‌یانهێنمه‌وه. تا پێت به خوێنیان سوور بێت، زمانی سه‌گه‌كانت به‌شیان هه‌بێت لێیان”.
زەبوورەکان 19:68-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بار‌مان هەڵدەگرێت. خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە، لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە. بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە، تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت، زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.»