په‌سنییه‌كان 19:68-23
په‌سنییه‌كان 19:68-23 PNTZS
پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریمان ڕۆژ به ڕۆژ بار‌مان هه‌ڵده‌گرێت. سیلاه. خودا بۆ ئێمه خوداوه‌ندی ڕزگارییه. له مه‌رگ ده‌ربازبوونیش له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌سته. به‌ڵام خودا سه‌ری ناحه‌زانی پان ده‌كاته‌وه، ته‌وقی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به ڕێگای تاواندا ده‌ڕۆن. په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی: “له باشانه‌وه دوژمنانت ده‌هێنمه‌وه، له قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه ده‌یانهێنمه‌وه. تا پێت به خوێنیان سوور بێت، زمانی سه‌گه‌كانت به‌شیان هه‌بێت لێیان”.





