زەبوورەکان 1:55-14
زەبوورەکان 1:55-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، گوێ له نوێژم بگره، پاڕانه‌وه‌م پشتگوێ مه‌خه. گوێم لێ بگره و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. سه‌رگه‌ردانم له نه‌گبه‌تی خۆم و شڵه‌ژاوم له بیستنی ده‌نگی دوژمن، له سته‌می به‌دكاران. چونكه تووشی تاوانم ده‌كه‌ن و به تووڕه‌ییه‌وه ده‌مچه‌وسێننه‌وه. دڵم له ناخمدا ژان ده‌گرێ، تۆقاندنی مه‌رگ هاتۆته سه‌رم. ترس و له‌رز دایگرتووم، تۆقین باڵی به‌سه‌رمدا كێشاوه. ده‌ڵێم: “خۆزگه وه‌ک كۆتر باڵم هه‌بووایه، جا ده‌فڕیم ده‌حه‌سامه‌وه! دوورده‌كه‌وتمه‌وه و له چۆڵه‌وانی ده‌مامه‌وه. سیلاه. په‌له‌م ده‌كرد بۆ شوێنی په‌ناگای خۆم، دوور له ڕه‌شه‌با و له گه‌رده‌لوول”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ناویان به‌ره، سه‌ریان لێ بشێوێنه، زمانیان تێک بئاڵێنه، چونكه سته‌م و دووبه‌ره‌كی له شاردا ده‌بینم. شه‌و و ڕۆژ به‌سه‌ر شووراكانی ده‌سووڕێنه‌وه و خراپه و زه‌حمه‌تی له ناوه‌ڕاستی دایه. وێرانكاری له ناوه‌ڕاستی دایه، سته‌م و ساخته‌كاری هه‌رگیز شه‌قامه‌كانی به‌رناده‌ن. ئه‌گه‌ر دوژمن سووكایه‌تیم پێ بكردایه، به‌رگه‌م ده‌گرت. ئه‌گه‌ر ناحه‌ز به‌سه‌رمدا زاڵ بووایه، ده‌متوانی خۆمی لێ بشارمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه تۆی، ئه‌ی مرۆڤی هاوشێوه‌م، هاوڕێ و براده‌رمیت، كه به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی شیرینمان هه‌بوو، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌ره‌و ماڵی خودا ده‌چووین.
زەبوورەکان 1:55-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە، گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە. سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم، لە بیستنی دەنگی دوژمن، لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران، چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە. دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە، بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە. پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم، دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.» ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە، چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم. شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە. وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە، دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن. ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین.