لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:55-14

په‌سنییه‌كان 1:55-14 PNTZS

خودایه‌، گوێ‌ له‌ نوێژم بگره‌، پاڕانه‌وه‌م پشتگوێ‌ مه‌خه‌. گوێم لێ‌ بگره‌ و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌. سه‌رگه‌ردانم له‌ نه‌گبه‌تی خۆم و شڵه‌ژاوم له‌ بیستنی ده‌نگی دوژمن، له‌ سته‌می به‌دكاران. چونكه‌ تووشی تاوانم ده‌كه‌ن و به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌. دڵم له‌ ناخمدا ژان ده‌گرێ، تۆقاندنی مه‌رگ هاتۆته‌ سه‌رم. ترس و له‌رز دایگرتووم، تۆقین باڵی به‌سه‌رمدا كێشاوه‌. ده‌ڵێم: “خۆزگه‌ وه‌ک كۆتر باڵم هه‌بووایه‌، جا ده‌فڕیم ده‌حه‌سامه‌وه‌! دوورده‌كه‌وتمه‌وه‌ و له‌ چۆڵه‌وانی ده‌مامه‌وه‌. سیلاه‌. په‌له‌م ده‌كرد بۆ شوێنی په‌ناگای خۆم، دوور له‌ ڕه‌شه‌با و له‌ گه‌رده‌لوول”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ناویان به‌ره‌، سه‌ریان لێ بشێوێنه‌، زمانیان تێک بئاڵێنه‌، چونكه‌ سته‌م و دووبه‌ره‌كی له‌ شاردا ده‌بینم. شه‌و و ڕۆژ به‌سه‌ر شووراكانی ده‌سووڕێنه‌وه‌ و خراپه‌ و زه‌حمه‌تی له‌ ناوه‌ڕاستی دایه‌. وێرانكاری له‌ ناوه‌ڕاستی دایه‌، سته‌م و ساخته‌كاری هه‌رگیز شه‌قامه‌كانی به‌رناده‌ن. ئه‌گه‌ر دوژمن سووكایه‌تیم پێ‌ بكردایه، به‌رگه‌م ده‌گرت. ئه‌گه‌ر ناحه‌ز به‌سه‌رمدا زاڵ بووایه‌، ده‌متوانی خۆمی لێ بشارمه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ تۆی، ئه‌ی مرۆڤی هاوشێوه‌م، هاوڕێ و براده‌رمیت، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی شیرینمان هه‌بوو، به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌ره‌و ماڵی خودا ده‌چووین.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 1:55-14