زەبوورەکان 3:27-8
زەبوورەکان 3:27-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر له‌شكرێكیش ده‌ورم بدات، دڵم ناترسێت. ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپا بكه‌ن دژم، ئه‌و كاته‌ش هه‌ر ئاسووده ده‌بم. یه‌ک شتم له په‌روه‌ردگار ده‌وێت، ئه‌وه‌ی لێ داوا ده‌كه‌م: كه هه‌موو ڕۆژانی ژیانم له ماڵی په‌روه‌ردگار نیشته‌جێبم، تا ته‌ماشای جوانی په‌روه‌ردگار بكه‌م و له په‌رستگاكه‌ی ورد ببمه‌وه. چونكه له ڕۆژی به‌ڵا، له ژێر سێبه‌ری خۆی ده‌مشارێته‌وه. به په‌رده‌ی نشینگه‌كه‌ی دامده‌پۆشێت. بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێک بڵندم ده‌كاته‌وه. ئێستاش سه‌رفرازم به‌سه‌ر دوژمنانی ده‌وروبه‌رم، له‌نێو نشینگه‌كه‌یدا به ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆشییه‌وه قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، گۆرانی و په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم. گوێت له ده‌نگم بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كاتێ بانگت ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵم میهره‌بان به و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. دڵم پێت ده‌ڵێت: “خۆت فه‌رمووته: ڕووی من داوا بكه‌ن”. داوای ڕووی تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
زەبوورەکان 3:27-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات، دڵم ناترسێت. ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم، ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم. داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم: کە هەموو ڕۆژانی ژیانم لە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم، تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم و لە پەرستگاکەی ورد ببمەوە. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی بەڵا، لەژێر سێبەری خۆی دەمشارێتەوە، بە پڵاسی نشینگەکەی دامدەپۆشێت. بۆ سەر تاشەبەردێک بڵندم دەکاتەوە. ئێستاش سەرفرازم بەسەر دوژمنانی دەوروبەرم، لەناو نشینگەکەیدا بە هاوار و خۆشییەوە قوربانی پێشکەش دەکەم، سروود بۆ یەزدان دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە. سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!» ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم.