په‌سنییه‌كان 3:27-8
په‌سنییه‌كان 3:27-8 PNTZS
ئه‌گه‌ر له‌شكرێكیش ده‌ورم بدات، دڵم ناترسێت. ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپا بكه‌ن دژم، ئه‌و كاته‌ش هه‌ر ئاسووده ده‌بم. یه‌ک شتم له په‌روه‌ردگار ده‌وێت، ئه‌وه‌ی لێ داوا ده‌كه‌م: كه هه‌موو ڕۆژانی ژیانم له ماڵی په‌روه‌ردگار نیشته‌جێبم، تا ته‌ماشای جوانی په‌روه‌ردگار بكه‌م و له په‌رستگاكه‌ی ورد ببمه‌وه. چونكه له ڕۆژی به‌ڵا، له ژێر سێبه‌ری خۆی ده‌مشارێته‌وه. به په‌رده‌ی نشینگه‌كه‌ی دامده‌پۆشێت. بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێک بڵندم ده‌كاته‌وه. ئێستاش سه‌رفرازم به‌سه‌ر دوژمنانی ده‌وروبه‌رم، له‌نێو نشینگه‌كه‌یدا به ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆشییه‌وه قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، گۆرانی و په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم. گوێت له ده‌نگم بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كاتێ بانگت ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵم میهره‌بان به و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. دڵم پێت ده‌ڵێت: “خۆت فه‌رمووته: ڕووی من داوا بكه‌ن”. داوای ڕووی تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار.





