زەبوورەکان 13:139-23
زەبوورەکان 13:139-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه تۆ دڵی منت دروست كردووه. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه. سوپاست ده‌كه‌م، چونكه به ترسه‌وه سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له ناخمه‌وه ئه‌مه باش ده‌زانم. ئێسقانم له تۆ شاراوه نه‌بوو، كاتێ له په‌نهانی دروست كرام، له‌نێو سكی زه‌وی نه‌خشێنرام. هێشتا له سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه كه بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن. خودایه، بیرۆكه‌كانت به‌لای منه‌وه چه‌ند گران به‌هایه! كۆی ژماره‌یان چه‌ند زۆره! ئه‌گه‌ر بیانژمێرم، له لم زیاترن. كه به‌ئاگادێم هێشتا له‌گه‌ڵ تۆدام. خودایه، خۆزگه به‌دكاره‌كانت بكوشتایه. ئه‌ی خوێنڕێژه‌كان، لێم دووربكه‌ونه‌وه. ئه‌وانه‌ی به خراپه باست ده‌كه‌ن، سكاڵاكاران به‌بێ هۆ لێت هه‌ستاون. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئایا ڕقم له‌وانه نه‌بێت كه ڕقیان له‌تۆیه؟ ئایا قێزم له‌وانه نه‌بێته‌وه كه دژی تۆ ده‌وه‌ستن؟ به ته‌واوی ڕقم لێیانه. بوون به دوژمنم. خودایه بمپشكنه و بزانه دڵم چی تێدایه. ئه‌زموونم بكه و بزانه خولیای چیم.
زەبوورەکان 13:139-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم. خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت! ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە! ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن، سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون! ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟ بە تەواوی ڕقم لێیانە، بوون بە دوژمنم. خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم.