لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 13:139-23

په‌سنییه‌كان 13:139-23 PNTZS

چونكه‌ تۆ دڵی منت دروست كردووه‌. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه‌. سوپاست ده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ ترسه‌وه‌ سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له‌ ناخمه‌وه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانم. ئێسقانم له‌ تۆ شاراوه‌ نه‌بوو، كاتێ له‌ په‌نهانی دروست كرام، له‌نێو سكی زه‌وی نه‌خشێنرام. هێشتا له‌ سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌ بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له‌ سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن. خودایه‌، بیرۆكه‌كانت به‌لای منه‌وه‌ چه‌ند گران به‌هایه‌! كۆی ژماره‌یان چه‌ند زۆره‌! ئه‌گه‌ر بیانژمێرم، له‌ لم زیاترن. كه‌ به‌ئاگادێم هێشتا له‌گه‌ڵ تۆدام. خودایه‌، خۆزگه‌ به‌دكاره‌كانت بكوشتایه‌. ئه‌ی خوێنڕێژه‌كان، لێم‌ دووربكه‌ونه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی به‌ خراپه‌ باست ده‌كه‌ن، سكاڵاكاران به‌بێ‌ هۆ لێت هه‌ستاون. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئایا ڕقم له‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ ڕقیان له‌تۆیه‌؟ ئایا قێزم له‌وانه‌ نه‌بێته‌وه‌ كه‌ دژی تۆ ده‌وه‌ستن؟ به‌ ته‌واوی ڕقم لێیانه‌. بوون به‌ دوژمنم. خودایه‌ بمپشكنه‌ و بزانه‌ دڵم چی تێدایه‌. ئه‌زموونم بكه‌ و بزانه‌ خولیای چیم.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 13:139-23