زەبوورەکان 13:135-21
زەبوورەکان 13:135-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه دوای نه‌وه‌یه. چونكه په‌روه‌ردگار ئه‌ستۆپاكیی گه‌لی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. میهره‌بان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی. بته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان زێڕ و زیوه. ده‌ستكردی مرۆڤن. ده‌میان هه‌یه و قسه ناكه‌ن. چاویان هه‌یه و نابینن. گوێیان هه‌یه و نابیستن. هه‌روه‌ها هه‌ناسه له ده‌میان نیه؟ ئه‌وانه‌ی دروستیان كردوون وه‌ک بته‌كان ده‌بن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشتیان پێ ده‌به‌ستن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ماڵی لێوی ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له دڵدایه ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایش بۆ په‌روه‌ردگار له سیهیۆن. ئه‌وه‌ی له یروشلایم نیشته‌جێه. هه‌لیلویا
زەبوورەکان 13:135-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە، ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە، چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت، میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی. بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، هەناسە لە دەمیان نییە. دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن! ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.