لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 13:135-21

په‌سنییه‌كان 13:135-21 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌. چونكه‌ په‌روه‌ردگار ئه‌ستۆپاكیی گه‌لی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. میهره‌بان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی. بته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان زێڕ و زیوه‌. ده‌ستكردی مرۆڤن. ده‌میان هه‌یه‌ و قسه‌ ناكه‌ن. چاویان هه‌یه‌ و نابینن. گوێیان هه‌یه‌ و نابیستن. هه‌روه‌ها هه‌ناسه‌ له‌ ده‌میان نیه‌؟ ئه‌وانه‌ی دروستیان كردوون وه‌ک بته‌كان ده‌بن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ پشتیان پێ ده‌به‌ستن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ماڵی لێوی ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له‌ دڵدایه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایش بۆ په‌روه‌ردگار له‌ سیهیۆن. ئه‌وه‌ی‌ له‌ یروشلایم نیشته‌جێه‌. هه‌لیلویا

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 135:13-21 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 13:135-21