زەبوورەکان 1:132-9 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:132-9 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، داوید و هه‌موو ئازاره‌كانی به‌بیر خۆت بهێنه‌وه. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ په‌روه‌ردگاری خوارد. نه‌زره‌كه‌ی بۆ خودای تواناداری یاقوو. “شه‌رت بێت نه‌چمه‌وه نێو خێوه‌تی ماڵه‌كم. نه‌چمه نێو نوێنه‌كه‌م. خه‌و نه‌ده‌م به چاوه‌كانم، پشوو نه‌ده‌م به پێڵوه‌كانم. تاكو شوێنێک بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا نه‌كه‌م. جێنشینێک بۆ خودای تواناداری یاقوو”. ئه‌وه‌تا له ئه‌فراته هه‌واڵیمان بیست. له‌نێو كێڵگه‌كانی یاعه‌ر دۆزیمانه‌وه. “با بچینه نشینگه‌كانی. با له ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ین”. “ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕاپه‌ڕه بۆ ئارامگات، خۆت و چه‌مه‌دانی سه‌ربه‌رزیت. كاهینه‌كانت بێتاوانی ده‌پۆشن، خۆداناسانت ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن”.
زەبوورەکان 1:132-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: «شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: «با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»