زەبوورەکان 1:132-9
زەبوورەکان 1:132-9 KSS
ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: «شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: «با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»





