لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 23:107-38

زەبوورەکان 23:107-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

داده‌به‌زنه‌ نێو ده‌ریا به‌ كه‌شتی، ئه‌وانه‌ی له‌ ئاوه‌ زۆره‌كان كارده‌كه‌ن. ئه‌وان كاره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بینی، كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له‌ قووڵایی. فه‌رمانی كرد و ڕه‌شه‌با هه‌ستا، شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌. به‌رزده‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كان. داده‌به‌زنه‌ نێو قووڵاییه‌كان. گیانیان له‌ مه‌ترسی ده‌توێته‌وه‌. شه‌پۆل ده‌ده‌ن و وه‌ک سه‌رخۆش به‌ لادادێن، هه‌موو داناییان قووتدرا. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕه‌شه‌با هێدی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئارامی، شه‌پۆڵه‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت. دڵخۆش بوون، چونكه‌ شه‌پۆله‌كان هێمن بوونه‌وه‌، گه‌یاندیانی به‌و به‌نده‌ره‌ی ده‌یانویست. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی. بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. له‌نێو كۆڕی خه‌ڵک به‌رزی بكه‌نه‌وه‌. له‌ ئه‌نجومه‌نی پیره‌كان ستایشی بكه‌ن. ڕووبار ده‌كات به‌ بیابان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان به‌ زه‌ویی تینوو. زه‌ویی به‌ پیت ده‌كات به‌ زه‌ویی بێ كه‌ڵک. له‌به‌ر خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدا دانیشتوون. بیابان ده‌كات به‌ گومه‌ئاو و زه‌ویی وشک به‌ كانیاو. برسییه‌كان له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ ده‌كات، شاری نیشته‌جێبوون داده‌مه‌زرێنن. كێڵگه‌ ده‌چێنن و ڕه‌زه‌مێو ده‌ڕوێنن، ده‌غڵیان به‌ به‌روبووم ده‌بێت. داڕشتیان ده‌كات و زۆر زیاد ده‌بن، ئاژه‌ڵیان كه‌م ناكاته‌وه‌.

زەبوورەکان 23:107-38 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا، ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد. ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی، کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی. بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا، شەپۆلەکانی بەرزکردەوە. بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان، گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە. وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون، نازانن چی دەکەن. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی، شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد. دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە، گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن. ڕووباری کردە بیابان و سەرچاوەی ئاوەکانی کردە زەوی تینوو، خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک، لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون. بیابانی کردە گۆمە ئاو و زەوی وشکی کردە سەرچاوەی ئاوەکان. برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد، شاری نیشتەجێبوونیان دامەزراند. کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند، دەغڵیان بە بەروبووم بوو. بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون، ئاژەڵی ئەوانی کەم نەکردەوە.