لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 23:107-38

په‌سنییه‌كان 23:107-38 PNTZS

داده‌به‌زنه‌ نێو ده‌ریا به‌ كه‌شتی، ئه‌وانه‌ی له‌ ئاوه‌ زۆره‌كان كارده‌كه‌ن. ئه‌وان كاره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بینی، كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له‌ قووڵایی. فه‌رمانی كرد و ڕه‌شه‌با هه‌ستا، شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌. به‌رزده‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كان. داده‌به‌زنه‌ نێو قووڵاییه‌كان. گیانیان له‌ مه‌ترسی ده‌توێته‌وه‌. شه‌پۆل ده‌ده‌ن و وه‌ک سه‌رخۆش به‌ لادادێن، هه‌موو داناییان قووتدرا. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕه‌شه‌با هێدی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئارامی، شه‌پۆڵه‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت. دڵخۆش بوون، چونكه‌ شه‌پۆله‌كان هێمن بوونه‌وه‌، گه‌یاندیانی به‌و به‌نده‌ره‌ی ده‌یانویست. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی. بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. له‌نێو كۆڕی خه‌ڵک به‌رزی بكه‌نه‌وه‌. له‌ ئه‌نجومه‌نی پیره‌كان ستایشی بكه‌ن. ڕووبار ده‌كات به‌ بیابان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان به‌ زه‌ویی تینوو. زه‌ویی به‌ پیت ده‌كات به‌ زه‌ویی بێ كه‌ڵک. له‌به‌ر خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدا دانیشتوون. بیابان ده‌كات به‌ گومه‌ئاو و زه‌ویی وشک به‌ كانیاو. برسییه‌كان له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ ده‌كات، شاری نیشته‌جێبوون داده‌مه‌زرێنن. كێڵگه‌ ده‌چێنن و ڕه‌زه‌مێو ده‌ڕوێنن، ده‌غڵیان به‌ به‌روبووم ده‌بێت. داڕشتیان ده‌كات و زۆر زیاد ده‌بن، ئاژه‌ڵیان كه‌م ناكاته‌وه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 107:23-38 شێوەکاری؟؟؟