زەبوورەکان 10:107-22
زەبوورەکان 10:107-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن. چونكه له فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد. پشتیان له ژێر باردا چه‌مایه‌وه. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. له تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه پارچه كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه ده‌روازه‌ی مسی تێك‌شكاند. شیشه ئاسنه‌كانی پساند. گێله‌كان له ڕێگای یاخیبوونیان و له گوناهه‌كانیان تووشی ناخۆشی ده‌بن. قێزیان له هه‌موو خواردنێک بووه‌وه. له ده‌روازه‌كانی مه‌رگ نزیک بوونه‌وه. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان كرد بۆ په‌روه‌ردگار. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. وشه‌ی خۆی نارد و چاكی كردنه‌وه. له فه‌وتان ده‌ربازی كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به په‌سنیه‌وه كرده‌وه‌كانی بژمێرن.
زەبوورەکان 10:107-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ، لە دیلیێتی ئازار و ئاسن، چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون، سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد. لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە، کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان، کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند، شیشە ئاسنەکانی شکاند. هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان و لە گوناهەکانیان تووشی ناخۆشی دەبن. قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە، لە دەروازەکانی مەرگ نزیک بوونەوە. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن، بە هەلهەلەوە باسی کردارەکانی بکەن.