لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 10:107-22

په‌سنییه‌كان 10:107-22 PNTZS

دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن. چونكه‌ له‌ فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به‌ ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد. پشتیان له‌ ژێر باردا چه‌مایه‌وه‌. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. له‌ تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه‌ پارچه‌ كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه‌ ده‌روازه‌ی مسی تێكشكاند. شیشه‌ ئاسنه‌كانی پساند. گێله‌كان له‌ ڕێگای یاخیبوونیان و له‌ گوناهه‌كانیان تووشی ناخۆشی ده‌بن. قێزیان له‌ هه‌موو خواردنێک بووه‌وه‌. له‌ ده‌روازه‌كانی مه‌رگ نزیک بوونه‌وه‌. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان كرد بۆ په‌روه‌ردگار. ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. وشه‌ی خۆی نارد و چاكی كردنه‌وه‌. له‌ فه‌وتان ده‌ربازی كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌ په‌سنیه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی بژمێرن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 107:10-22 شێوەکاری؟؟؟