زەبوورەکان 26:105-41
زەبوورەکان 26:105-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد. له‌نێوانیان وشه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌ویان هێنایه دی. په‌رجوه‌كانی له زه‌ویی حام. تاریكی نارد و تاریک داهات، دژ به فه‌رمووده‌كه‌ی نه‌وه‌ستان. ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن. ماسییه‌كانیانی كوشت. زه‌وی پڕبوو له بۆق، ته‌نانه‌ت له‌نێو نوێنی پاشاكانیان. فه‌رمانی دا و مێش و مه‌گه‌ز هاته نێو هه‌موو سنووره‌كانیان. بارانی كردن به ته‌رزه. ئاگری به گڕ له زه‌وییه‌كانیان. له دارمێو و هه‌نجیره‌كانی دان، دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند. به فه‌رمانی ئه‌و كوللـه و كوللـه‌حاجی به بێ‌شومار هات. هه‌موو سه‌وزایی وڵاته‌كه‌یانی خوارد، به‌روبوومی زه‌ویه‌كه‌یانی خوارد. هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی زه‌ویه‌كه‌یانی كوشت. سه‌ره‌تای هه‌موو هێزیان. به زێڕو زیوه‌وه ده‌ریكردن. له خێڵه‌كه‌ی كه‌سی په‌ككه‌وته نه‌بوو. میسڕ به ده‌رچوونیان دڵخۆش بوو. چونكه ترسی ئه‌وان چووبووه دڵیانه‌وه. هه‌ورێكی كشان بۆ داپۆشین. ئاگرێک بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌و. داوایان كرد. سوێسكه‌ی هێنا. نانی ئاسمانی تێری كردن. به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ هه‌ڵقوڵا. وه‌ک ڕووبار به‌نێو بیاباندا ڕۆیی.
زەبوورەکان 26:105-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێ‌شومار، هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی.