لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 26:105-41

په‌سنییه‌كان 26:105-41 PNTZS

موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد. له‌نێوانیان وشه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌ویان هێنایه‌ دی. په‌رجوه‌كانی له‌ زه‌ویی حام. تاریكی نارد و تاریک داهات، دژ به‌ فه‌رمووده‌كه‌ی نه‌وه‌ستان. ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن. ماسییه‌كانیانی كوشت. زه‌وی پڕبوو له‌ بۆق، ته‌نانه‌ت له‌نێو نوێنی پاشاكانیان. فه‌رمانی دا و مێش و مه‌گه‌ز هاته‌ نێو هه‌موو سنووره‌كانیان. بارانی كردن به‌ ته‌رزه‌. ئاگری به‌ گڕ له‌ زه‌وییه‌كانیان. له‌ دارمێو و هه‌نجیره‌كانی دان، دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند. به‌ فه‌رمانی ئه‌و كوللـه‌ و كوللـه‌حاجی به‌ بێشومار هات. هه‌موو سه‌وزایی وڵاته‌كه‌یانی خوارد، به‌روبوومی زه‌ویه‌كه‌یانی خوارد. هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی زه‌ویه‌كه‌یانی كوشت. سه‌ره‌تای هه‌موو هێزیان. به‌ زێڕو زیوه‌وه‌ ده‌ریكردن. له‌ خێڵه‌كه‌ی كه‌سی په‌ككه‌وته‌ نه‌بوو. میسڕ به‌ ده‌رچوونیان دڵخۆش بوو. چونكه‌ ترسی ئه‌وان چووبووه‌ دڵیانه‌وه‌. هه‌ورێكی كشان بۆ داپۆشین. ئاگرێک بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌و. داوایان كرد. سوێسكه‌ی هێنا. نانی ئاسمانی تێری كردن. به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ‌ هه‌ڵقوڵا. وه‌ک ڕووبار به‌نێو بیاباندا ڕۆیی.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 26:105-41