زەبوورەکان 4:102-11
زەبوورەکان 4:102-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دڵم هه‌ڵپرووكاوه وه‌ک گیا و وشک بووه‌ته‌وه. نانخواردنم له‌بیر نه‌ماوه. له ده‌نگی ناڵه‌م ئێسكم به پێستمه‌وه نووساوه. وه‌ک كونده‌په‌پووی بیابانی چۆڵه‌وانیم لێ هاتووه. وه‌ک كونده‌به‌بووی كه‌لاوه‌م لێ هاتووه. ڕاده‌كشێم و وه‌ک چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نیای سه‌ربانم لێ هاتووه. به درێژایی ڕۆژ دوژمنه‌كانم سووكایه‌تیم پێده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دژی منن وه‌ک شێتیان لێ هاتووه. نه‌فره‌تم لێده‌كه‌ن. بۆیه خۆڵه‌مێش ده‌خۆم وه‌ک نان. فرمێسكم تێكه‌ڵ به خواردنه‌وه‌م بووه، له‌به‌ر تووڕه‌یی و قینی تۆ. چونكه هه‌ڵتگرتم و فرێتدام. ڕۆژگارم وه‌ک سێبه‌ری چه‌وته. خۆشم وه‌ک گیا وشک ده‌بمه‌وه.
زەبوورەکان 4:102-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە. بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن. بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە، لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام. ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە.